لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ وەزیری گواستنەوەی ڕۆمانیا کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی ڕێگاکانی هاوکاری هاوبەش
ئەمڕۆ سێشەممە 19ی ئازاری 2024، لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بە سەرۆکایەتی پهرلهمانتار دیلان غەفور ساڵح و بە ئامادەبوونی نوێنەران حەیدەر سەلامی و محمد صدیق محمد و ئاریان عەزیز ئەندامانی لیژنەکەو عەلا ئەلسەعیدی بەرپرسی کاروبارەکان کۆبووەوە، لەگەڵ وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی ڕۆمانیا بەڕێز سۆرین میهای گریندیانو.
لیژنهی پهڕلهمان له گهڵ وهزیری ڕۆمانیا باسیان له گرنگی واژۆکردنی ڕێککهوتنی گواستنهوهی ئاسمانی له نێوان عێراق و ڕۆمانیا کرد، جگه له لێکۆڵینهوه له پێشنیازی لیژنهی پهیوهندییه کانی دهڕهوه بۆ کردنهوهی هێڵی ئاسمانی ڕاستهوخۆ له نێوان عێراق و ڕۆمانیا، ههروهها باس له ئه گهڕی وهبهڕهێنان له عێراق کرا، بە تایبەتی کە لە ئێستادا بە ژینگەیەکی سەرنجڕاکێش دادەنرێت بۆ وەبەرهێنەران و شایەتحاڵی بزووتنەوەی ئاوەدانکردنەوەیە.
سەرۆکی لیژنە پهرلهمانتار دیلان غەفور ئاماژەی بەوەدا کە کردنەوەی ڕێگای ئاسمانی دەبێتە هۆی هاندانی گەشتوگوزار و ئاسانکاری بۆ هاتوچۆی خوێندکاران لە نێوان هەردوو وڵاتدا.
لای خۆیەوە بەڕێز سۆرین پێشوازی لە بیرۆکەی کردنەوەی هێڵی ئاسمانی ڕاستەوخۆ کردو هاوکاری خۆی دەربڕی بە پەیوەندیکردن بە کۆمپانیای تارۆمی ڕۆمانی دوای ڕێکخستنی پێکهاتەکەی.
فهرمانگهی ڕاگەیاندن
ئهنجومهنی نوێنهران
20/3/2024