مەندەلاوی و مالیکی جەختدەکەن لە پێویستی پەلەکردن لە تەواوکردنی شایستە دەستوریەکان و هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران

بەڕێز موحسین مەندەلاوی، لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، رۆژی چوارشەممە، چاویکەوت بە بەڕێز نوری مالیکی، سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا، بۆ تاوتوێکردنی ژمارەیەک پرسی گرنگ.

لە دیدارێکدا، دواین بەرەوپێشچونە سیاسیەکان و پێشهاتەکان لەسەر گۆڕەپانی ناوخۆ تاوتوێکرا، لەگەڵ جەختکردن لە پێویستی پەلەکردن لە تەواوکردنی شایستە دەستوریەکان و یەکلاکردنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، لەڕێی گفتوگۆو لێکگەیشتنەوە، هاوکات هەردوولا دیدو بۆچونیان ئاڵوگۆڕکرد، لەبارەی کۆمەڵێک لەپرسە نیشتمانیەکان و ئەو یاسایانەی ئەولەویەتیان هەیەو، پەیوەندیان بە پڕۆگرامی حکومەتەوە هەیە.

نوسینگەی راگەیاندنی لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٤/٣/٢٠