به‌یاننامه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران سه‌باره‌ت به‌ لافاوەکەی پارێزگای دهۆک

لەکاتێکدا ئەنجومەنی نوێنەران سەرەخۆشی خۆی پێشکەشی قوربانیانی لافاوەکەی پارێزگای دهۆک دەکات و هیوای شیفای خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازێت، سەرۆکایەتی ئەنجومەن داوا لە سەرجەم پەرلەمانتارانی پارێزگای دهۆک دەکات کە دەستبەجێ بگەنە ناوچە زیانلێکەوتوەکانی لافاوەکە کە دەکەونە سنووری ئیداری پارێزگاکەوە بەمەبەستی زانینی قەبارەی ئەو زیانانەی لەهاوڵاتیان و ماڵوموڵکیان کەوتوە، هەروەها دیارکردنی پێویستیەکانیان و پاشان بەرزکردنەوەی ڕاپۆرتێکی تێروتەسەل بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بە زووترین کات.

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٢٠ ی ئاداری ٢٠٢٤