‎لیژنەی دارایی پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی پیشەسازی سەربازی ده‌كات

‎سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەندازیار عەتوان عەتوانی و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنە، ڕۆژی سێشەممە 19/3/2024 پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی پیشەسازی سەربازی بەڕێز مستەفا عاتی حەسەن و بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای پیشەسازی سەربازی بەڕێز عەلی موحسین خودەیر و بەڕێوەبەری گشتی لیژنەی یاسایی بەڕێز ئەیاد جابر کازمی کرد، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پشتیوانی دەستەكەو میکانیزمی گرێبەستکردن لەگەڵ دامەزراوەکان بۆ دابینکردنی بەرهەمەکانی دەستەكە.
‎لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی لیژنە جەختیکردەوە لەسەر پێویستی پشتگیریکردنی بەرهەمی نیشتمانی و هاندانی تەواوکردنی ئەم پڕۆژانە بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی.
‎هەروەها لیژنەی دارایی گفتوگۆی لەسەر داهاتەکانی دەستەكە و تەواوکردنی بودجەی گشتی فیدراڵی و گەیشتن بە سەربەخۆیی لە بەرهەمهێنان و دابینکردنی هەموو پێداویستییەکانی بەرهەمەکانیان کرد.
‎لە لایەکی دیکەوە، سەرۆکی دەستەی پیشەسازی سەربازی پێداچوونەوەی بە ئاستەنگەكانی بەردەم دەستەكە و چۆنیەتی گەیشتن بە چارەسەری گونجاو کرد، لە هەمان کاتدا داوای لە لیژنەی دارایی کرد کە سەردانێک ئەنجام بدات و کارەکانیان لە نزیكەوە ببینێت.

 

‎ئەنجومەنی نوێنەران
‎فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٤/٣/١٩