‎لیژنەی دارایی میوانداری بەڕێوەبەری گشتی بانکی ڕافیدەین و بەڕێوەبەری کۆمپانیای کارتی زیرەکی ده‌كات

‎لیژنەی دارایی بە سەرۆکایەتی ئەندازیار عەتوان عەتوانی و بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنە، ئەمڕۆ سێشەممە 19/3/2024 میوانداری بەڕێوەبەری گشتی بانکی ڕافیدەین بەڕێز عەلی کەریم و بەڕێوەبەری كۆمپانیای کارتی زیرەکی نێودەوڵەتی کرد، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر مامەڵە ئەلیکترۆنییەکان.
‎لە سەرەتای میواندارییەکەدا کە لە بارەگای سەرەکی لیژنەكە بەڕێوەچوو، بەڕێز عەتوانی جەختی لە بەرنامەی حکومەت کردەوە لەسەر مامەڵەکردنی ئەلیکترۆنی و گواستنەوە لە سیستەمی کاغەزەوە بۆ سیستەمی جیهانی ئەلیکترۆنی، هەروەها پێویستی کەمکردنەوەی ڕۆتین لەبەردەم هاوڵاتیاندا کرد، چونکە کاریگەری لەسەر كاركدندا دەبێت، لە هەمان کاتدا هاندانی بەکارهێنانی کارتی ئەلیکترۆنی.
‎لیژنەی دارایی گفتوگۆی لەبارەی مامەڵەکردن لەگەڵ کۆمەڵە بێ مۆڵەتەکان و پێدانی قەرزەکان و وەرگرتنی پێشخستن كی کردو جەختیکردەوە لەسەر ڕێگریکردن لە هەر دەستکاریکردنێک لە پرۆسەی فرۆشتنداو دڵنیابوونەوە لە زانیاری داواکار بۆ پاراستنی پارەی هاوڵاتیان.
‎لە لایەکی دیکەوە، بەڕێوەبەری گشتی بانکی ڕافیدەین پێداچوونەوەی بە میکانیزمی دەرکردنی کارتی زیرەک و ئەو کێشەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی بانکەکە دەبنەوە کرد، هەروەها چۆنیەتی دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ ئەو هاوڵاتیانەی بەشدارن لە خزمەتگوزارییەكان.
‎لیژنەی دارایی بڕیاریدا لیژنەیەکی لاوەکی پێکبهێنێت بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکانی ساختەکاری کە لە ڕێگەیەوە پارە لە بەژداربووان کەم دەکرێتەوە بەبێ ئەوەی ئەوان ئاگاداری بن.

 

‎ئەنجومەنی نوێنەران
‎فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٤/٣/١٩