لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە سەرۆکێک بۆ خۆی هەڵدەبژێرێت و جێگری یەکەمیشی لە کۆبوونەوەیەکدا کە حەلبوسی سەرۆکایەتی کرد

بەڕێز محەممەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ڕۆژی یەکشەممە، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کرد، کە به‌ مه‌به‌ستی‌ هەڵبژاردنی سەرۆکی لیژنە به‌سترا.
ئەندامانی لیژنەکە پەڕلەمانتار خاتو دیلان غەفوریان هەڵبژارد وه‌ك سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بە به‌ده‌ستهێنانی‌ 10 له‌ كۆی‌ دەنگ 18 دەنگدا.
هەروەها لیژنە پەڕلەمانتار جەبار کینانی بەجێگری یەکەمی سەرۆکی لیژنەکە هەڵبژارد بە وەرگرتنی دە دەنگ، پاش ئەوەی پەڕلەمانتار یاسر مالکی داواکاریەکی پێشکەشی‌ سەرۆکی ئەنجومەن كرد بۆ لابردنی لە هەمان پۆستدا کە لە خولی یەکەمدا لە هەڵبژاردنەکانی لیژنەکەدا تیایدا سەرکەوت، سەرەڕای پێبڕانی پەڕلەمانتار وەسفی عاسی پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی لیژنەکە.

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
١٩/ئازاری/٢٠٢٣