سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح دەکەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ شەممە چاویکەوت بە بەرێز هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح.
لە دیدارەکە تاوتوێی بارودۆخی سیاسی وڵات ڕۆڵی چاودێری و یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەران کرا گفتوگۆش کرا سەبارەت بە چەند یاسایەکی گرنگ لەوانە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پارێزگاکان و یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی چەند یاسایەکی تری وەک وەرەقەی رێکەوتنی سیاسی و بەرنامەی ویزاری.

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
18 ئادار 2023