ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی (3) یاساو ڕاپۆرتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان تەواودەكات

ئەنجومەنی نوێنەران لەچواردەیەمین دانیشتنیدا, بەسەرۆكاەیەتی بەڕێز محەمەد حەلبوسی, ڕۆژی شەممە كۆبوەوەو خوێندنەوەو تاوتوێكردنی سێ‌ پرۆژە یاساو ڕاپۆرتێكی گشتگیری لەبارەی نەهێشتی مادە هۆشبەرەكان تەواوكرد.
لەسەرەتای دانیشتنەكەدا, ئەنجومەن دەنگدانی لەسەر پرۆژە یاسای هەمواری چوارەمی یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی لەهەردوو كەرتی تایبەت و تێكەڵ ژمارە(20)بۆ ساڵی 1998 دواخست, كە لەلایەن هەردوو لیژنەی وەبەرهێنان و گەشەپێدان و ئابوری و پیشەسازی و بازرگانییەوە پێشكەشەكرا.
ئەنجومەن خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پرۆژە یاسای پەسەندكردنی ژمێرەی كۆتایی ساڵی دارایی 2012 تەواوكرد, كە لەلایەن لیژنەی داراییەوە پێشكەشەكرا.
دواتر لیژنەی كاتیی ڕاسپێردراو بە دانانی ڕاسپاردە لەبارەی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان, ڕاپۆرتێكی تێروتەسەلی خوێندنەوەو داوایكرد, لیژنەیەكی پەرلەمانیی كاتیی ئەركی ئامادەكردنی پێشنیازی یاسای هەمواری یاسای مادە هۆشبەرەكان و كاریگەرە عەقڵییەكان ژمارە (50) بۆساڵی 2017 بگرێتە ئەستۆ, لەگەڵ هەماهەنگیكردن لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای دادوەری و لایەنە پەیوەندیدارەكان بەجۆرێك زامنی پێداچونەوە بە تاوانی مادە هۆشبەرەكان بكات و سزای بازرگانیكردن بە مادە هۆشبەرەكان بگەیەنێتە لەسێدارەدان.
دكتۆر شاخەوان عەبدوڵا كە سەرۆكایەتی بەشێك لەدانیشتنەكەی كرد, داوایكرد پەرلەمانتارانی لیژنەكانی تریش بەشداربن لەكاری لیژنەی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان, بۆ بەشداربوون لەپێگەیاندنی ڕاسپاردە تایبەتەكان لەو بارەیەوە.
ئەنجومەن خوێندنەوەی ڕاپۆرت و تاوتوێی پرۆژە یاسای چونەپاڵی عێراقی بۆ ڕێككەوتنی نێودەوڵەتی لەبارەی دامەزراندنی سندوقی نێودەوڵەتی بۆ قەرەبوكردنەوەی زیانەكانی پیسبون بەزەیت بۆ ساڵی 1992 تەواوكرد, كە لەلایەن هەردوو لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەو تەندروستی و ژینگەوە پێشكەشكرا.
ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی ڕاپۆرت و تاوتوێی پرۆژە یاسای پەسەندكردنی ڕێككەوتنی گواستنەوەی ئاویی نێوان حكومەتی كۆماری عێراق و حكومەتی كۆماری میسری عەرەبی تەواوكرد, كە لەلایەن لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە پێشكەشكرا.
دواتر دانیشتنەكە بۆ ڕۆژی یەك شەممە هەڵگیرا
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
18ی ئازاری 2023