لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بە بانگهێشتێکی فەرمی سەردانی ئەنجومەنی پیرانی ڕۆمانیا دەکات
ڕۆژی دووشەممە ١٨ی ئازار، لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بە سەرۆکایەتی پهرلهمانتار دیلان غەفور ساڵح و بە بەشداری پهرلهمانتاران حەیدەر سەلامی و محمد صدیق محمد و ئاریان عەزیز ئەندامانی لیژنەکە، سەردانی بارەگای ئەنجومەنی پیرانی ڕۆمانیایان کرد، له وهڵامی ئەو بانگهێشتنامەیەی کە لەلایەن سیناتۆر تیتۆس کورلاتسیان سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوە لە ئەنجومەنی ڕۆمانیا نێردراوە.
شاندی لیژنەکە لە چوارچێوەی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و لە درێژەی بەرنامەی ئاڵوگۆڕی سەردانەکانی نێوان عێراق و ڕۆمانیا لەگەڵ ژمارەیەک لە ژنە سیناتۆرەکانی لیژنەی کاروباری دەرەوە، لەنێویاندا سیناتۆر تیتۆس کۆبووەوە.
لیژنەکە ستایشی پەیوەندییە مێژوویی و دیپلۆماسییەکانی نێوان هەردوو وڵات و گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەسەر ئاستی سیاسی و ئابووری و پەروەردەیی و ڕۆشنبیری کرد.
لایەنی عێراقی چەندین خاڵی وروژاند، گرنگترینیان تەواوکردنی واژۆکردنی ڕێککەوتننامەو یاداشتەکانی لێکتێگەیشتن لە نێوان هەردوو وڵات و هاندانی کۆمپانیا ڕۆمانییەکان بۆ وەبەرهێنان لە عێراق و پرسی داننان بە قوتابخانەی حکومەتی عێراق و دیپۆرتکردنەوەی زۆرەملێی کۆچبەران و ئەگەری کردنەوەی هێڵی فڕینی ڕاستەوخۆ.لە نێوان هەردوو وڵاتدا.
فهرمانگهی ڕاگەیاندن
ئهنجومهنی نوێنهران
١٩ی ئازاری ٢٠٢٤