لیژنهی پلاندانانی ستراتیژی لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی خزمەتگوزاری گشتی فیدراڵی کۆدەبێتەوە
لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی و خزمەتگوزاری فیدراڵی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار لەیلا تەمیمی سەرۆکی لیژنەکە و یاوهری پەرلەمانتار محەمەد ئەلبەلداوی جێگری سەرۆکی لیژنەكە، لە سەردانێكی مەیدانیدا پشکنینی كرد بۆ پێشکەوتنی تاقیکردنەوەکان لە سەنتەرەکانی کۆمپیوتەر بۆ ئەو کەسانەی شارەزاییان هەیە له پیشەی تەندروستی و سەنتەرەکانی تاقیکردنەوە لە زانکۆی موستەنصریە.
شاندەکەی لیژنەی پلاندانان و ئەنجومەنی خزمەتگوزاری گشتی فیدراڵی لەلایەن پرۆفیسۆر حەمید ئەلتەمیمی سەرۆکی زانکۆی موستەنصریە پێشوازی لێکراو پشکنینی بۆ ناوەندەکانی تاقیکردنەوەکان كرد .
ئەم گەشتە لە چوارچێوەی بەدواداچوونی یەکەم ڕۆژی تاقیکردنەوەکاندا بەڕێوەدەچێت بۆ بینینی پێشکەوتنی پرۆسەکان و ئامادەیی سەنتەرەکانی تاقیکردنەوە لە زانکۆ و کۆلێژەکان, بە تایبەتی لەو کاتەی کە ئەمڕۆ تاقیکردنەوەکان ئەنجام دەدرێن و سبەینێ تاقیکردنەوەی دیكە لە زیاتر لە 53 سەنتەری تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێت، کە زیاتر لە 1700 کۆمپیوتەری تێدایە کە بۆ ئەم مەبەستە ئامادەکراون لە زانکۆ و کۆلێژە جیاوازەکان.
هەروەها سەرۆکی لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی و خزمەتگوزاری فیدراڵی لەیلا تەمیمی و جێگری سەرۆکی لیژنەکە، بەڕێز محەمەد ئەلبەلداوی، لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی خزمەتگوزاری گشتی فیدراڵی، بەڕێز مەحمود تەمیمی کۆبووەوە.
کۆبوونەوەکە لە چوارچێوەی یەکەم ڕۆژی تاقیکردنەوەی تایبەتدا بوو بۆ شارەزایان و پێشبڕکێکردن بۆ نمرەی دامەزراندن كە بۆیان تەرخانکراوە لە چوارچێوەی هەموارکردنی سێیەمی یاسای ژمارە (6) ی ساڵی 2000 دا.
لیژنەکە سەیری میکانیزمە ئەلیکترۆنییەکانی تاقیکردنەوەکان و کاتی دیاریکراو بۆ ئەوەو ئامادەیی سەنتەرەکانی تاقیکردنەوەکان لە زانکۆ و کۆلێژەکان كرد، سەرەڕای کەموکوڕی تەکنیکی بەهۆی خراپی کەشوهەواو کەمی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتەوە، بەڵام ئەنجومەنەکە پابەندە بە خشتەی تاقیکردنەوەکان و تەواوکردنی ئەرکەکە بە تەواوی.
سەرۆکی لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی و خزمەتگوزاری فیدراڵی و جێگرەکەی لە وتەكانیان جەختیان کردەوە لەسەر بهردهوامی هەوڵەكانیان بۆ بەردەوامبوونی ئەو کارەی کە پێیان سپێردراوە تا کاتێکی درەنگ بۆ تەواوکردنی ئەرکەکەو سەرکەوتنی.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٤/٣/١٩