لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی پیرانی ڕۆمانیا لە بوخارێست کۆدەبێتەوە
لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بە سەرۆکایەتی پهرلهمانتار دیلان غەفور ساڵح سەرۆکی لیژنەکەو بە ئامادەبوونی پهرلهمانتاران حەیدەر سەلامی و محمد صدیق محمد و ئاریان عەزیز، ڕۆژی دووشەممە ١٨ی ئازار کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی پیرانی ڕۆمانیا سیناتۆر نیکۆلای سیۆکا لە بوخارێستی پایتەخت بهست.
لە میانی دیدارەکەدا سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە جەختیكردهوه لە پەرۆشی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دامەزراندنی پەیوەندییەکی پتەو و کاریگەری پەرلەمانی لەگەڵ ئەنجومەنی پیران و ئەنجومەنی نوێنەرانی ڕۆمانیا.
فهرمانگهی ڕاگەیاندن
ئهنجومهنی نوێنهران
١٩ی ئازاری ٢٠٢٤