‎لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان لەگەڵ وەزیری دارایی کۆدەبێتەوە بۆ چارەسەرکردنی دۆسیەی سەرپەرشتیاران

ئەمڕۆ پێنجشەممە لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار دکتۆر سوعاد جەبار ئەلوائیلی لەگەڵ وەزیری دارایی تەیف سامی محەمەد و ئەندامانی لیژنەی فەرمانی دیوانی (٣٢٥٧٧)کۆبووەوە، کە بە فەرمانی سەرۆک وەزیران پێکهێنرا بۆ هەموارکردنەوەی ڕێنماییە تایبەتەکان بۆ وەرگرتنی داواکاران بۆ سەرپەرشتی پەروەردەیی و پسپۆڕی.
له‌ كۆبونەوەكەدا باسی میکانیزمەکانی کۆتایی هێنان بە دۆسیەی دامەزراندنی بەشێک لە سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی و پسپۆڕان کرا، بۆ هەردوو کۆرسەکە (ئاشتی و بیناسازی و داهێنان و بەرەنگاری) و کۆرسەکانی پێشوو و چاو پۆشین لە پلەکانی کار بۆ داواکردنی چاودێری لەناو ستافی وەزارەتی پەروەردە لە کۆبوونەوەکەداو باس لە میکانیزمی کاری لیژنەکە کراو بەدواداچوون بۆ دوایین ئەنجام و پێشنیارەکانی کرا.
‎سوعاد ئەلوائیلی جەختی کردەوە لەسەر پێویستی کۆتایی هێنان بەم دۆسیەیەو گرنگیدان بەم بەشە، چونکە سەرپەرشتیار سەرکردەیەکی پەروەردەییە کە توانای ئەوەی هەیە دیموکراسی پەیڕەو بکات لەسەر بنەمای ئازادی و ڕێزگرتن لە بیروڕاو ڕاوێژکردن و بڵاوکردنەوەی ڕۆحی هاوکاری لە نێوان ئەندامانی ستافی پەروەردەو فێرکردن پشتبەستن بە شێوازی قەناعەتپێکردن و دەستپێشخەری بۆچوونەکان، هه‌ربۆیە ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە لە باشترکردنی پرۆسەی پەروەردە و هاوتا لەگەڵ هەوڵەکانی دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن لە جێبەجێکردنی بڕگەکانی بەرنامەی حکومەتدا بە تێبینیکردنی پێویستی چارەسەرکردنی ئەم دۆسیەیە بە تەواوی و بۆ دڵنیابوون لە مافەکانی ئەم بەشە گرنگەی سەرپەرشتیاران و پسپۆڕانی پەروەردە.
جێی ئاماژەیە کە لیژنەی فەرمانی دیوانی (٢٣٥٧٧) بە فەرمانی بەڕێز سەرۆک وەزیران پێکهێنرا، ‎بەپێی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران کە لە ١٥ی ئابی ۲۰۲۳ بەڕێوەچوو، پەسەندکراوە و لە ئەندامێتییەکەیدا جێگری وەزیری پلاندانان وەک سەرۆک، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری پەروەردەیی، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی بەشی توێژینەوەو لێکۆڵینەوەی کارگێڕی لە ئەنجومەنی خزمەتگوزاری فیدراڵی، نوێنەری وەزارەتی دارایی و نوێنەری بەشی یاسایی لە ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران لەخۆ دەگرێت.

 

‎ئەنجومەنی نوێنەران
‎فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٣/١/١٨