لیژنه‌ی گواستنه‌وه‌و په‌یوه‌ندیكردنه‌كان سه‌ردانه مه‌یدانییه‌كانی ته‌واو ده‌كات به‌سه‌ردانكردنی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و په‌یوه‌ندیكردنه‌كان
لیژنه‌ی گواستنه‌وه‌و په‌یوه‌ندیكردنه‌كانی په‌رله‌مان له‌میانی سه‌ردانكردنه مه‌یدانییه‌كانی ئه‌مڕۆ به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانتار زه‌هره ئه‌لبه‌چاری سه‌رۆكی لیژنه‌كه كۆمپانیای كه‌شتیوانی ئاسمانی به‌سه‌ر كرده‌وه كه‌یه‌كێكه له‌پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه بۆ ئاگاداربوون له‌وكار و به‌رپرسیارێتییه‌ی له‌ئه‌ستۆی كۆمپانیاكه‌دایه و گرنگی په‌ره‌دان به‌كاره‌كانی بدرێت .
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی لیژنه‌ی گواستنه‌وه‌و په‌یوه‌ندیكردنه‌كانی په‌رله‌مانتار زه‌هره ئه‌لبه‌چاری و ئه‌ندامانی لیژنه‌كه بابه‌تی تێكه‌ڵكردنه‌وه‌ی كۆمپانیای كه‌شتیوانی له‌گه‌ڵ فرۆكه‌خانه‌كان به‌ته‌واوی ره‌تكرده‌وه
هه‌روه‌ها لیژنه‌ی گواستنه‌وه‌و په‌یوه‌ندیكردنه‌كانی په‌رله‌مان چاویان كه‌وت به‌كارمه‌نده‌باڵاكانی كۆمپانیای كه‌شتیوانی ئاسمانی له‌چاودێره ئاسمانی و ئه‌ندازیاره‌كان و هونه‌رییه‌كان و ئاگاداربون له‌سه‌ر تێمیكانیزمی تێكه‌ڵكردنه‌وه‌ی كۆمپانیای كه‌شتیوانی له‌گه‌ڵ فرۆكه‌خانه بۆ پێكهێنانی كۆمپانیای كه‌شتیوانی و فرۆكه‌خانه‌كانی عێراق و لیژنه‌كه‌ش ره‌خنه‌و ناره‌زایی خۆی تۆماركردبۆ تێكه‌ڵكردنه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌بێته‌هۆی به‌رده‌وامبوونی گه‌مارۆی ئاسمانی له‌سه‌ر عێراق و سه‌رپێچییه بۆ یاسای بودجه‌ی گشتی به دامه‌زراندنی كۆمپانیای فرۆكه‌خانه‌كانی عێراق بۆسه‌ركه‌وتنی كار‌و په‌ره‌پێدانی فرۆكه‌خانه‌كان و جیاكردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كان له ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی .
لیژنه‌ی گواستنه‌وه‌و په‌یوه‌ندیكردنه‌كانی په‌رله‌مان جه‌ختیانكرده‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وامی سه‌ردانه مه‌یدانییه‌كانیان بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و په‌یوه‌ندیكردنه‌كان و ده‌سته‌ی راگه‌یاندن له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌كێكه له‌ئه‌ركه‌كانی و ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ی كاری یاسادانان و چاودیچریكردنی و چاره‌سه‌ر بۆ هه‌موو كێشه‌كان ده‌دۆزێته‌وه و كار بۆبه‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزاری و ئه‌دایان ده‌كات به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی هاوڵاتی و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی .
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
18/1/2024