لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی و خزمەتی ئیتحادی میوانداری وەزیری پلاندانان و كادیرە پێشكەوتووەكانی وەزارەت دەكات

لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی و خزمەتی ئیتحادی بە سەرۆكایەتی پەرلەمانتار بەدریە ئیبراهیم سەرۆكی لیژنەو ئامادەبونی ئەندامەكانی، رۆژی دووشەممە ١٧/١٠/٢٠٢٢ میوانداری وەزیری پلاندانان و كادیرە پێشكەوتووەكانی وەزارەتی كرد.

تەوەری یەكەمی میواندارییەكە كە راوێژكارانی ئەنجومەنی نوێنەران لە پسپۆرییە جیاوازەكان ئامادەیبون، باسێك لەلایەن وەزیری پلاندانان و كادیرە پێشكەوتووەكانی وەزارەتەوە پێشكەشكرا لەبارەی دەستكەوتەكانی وەزارەت لەماوەی رابردودا، لەتەوەری دووەمدا وێرای خستنەروی رێوشوێنەكانی وەزارەت لەبەدواداچونی پرۆگرامی وزاری، رێوشوینەكانی لە بەدواداچونی جێبەجێكردنی یاسای ئاسایشی خۆراك بەپەلە و گەشەپێدان خرایە روو.

وەزیری پلاندانان باسی لە رەشنوسی بەڵگەنامەی نیشتمانی دانیشتوان كرد بۆ پەرلەمانتاران، كە لەگەڵ كۆمپانیا پەیوەندارەكان دیراسەیان كردووە بۆ رێكخستنی دانیشتوان لە گەڵ ئەژماركردنی گەشەی دانیشتوان بەپێی سەرژمێرییەكان و بەهاوكاری دەزگای نیشتمانی بۆ سەرژمێری.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی راگەیاندن
١٧/١٠/٢٠٢٢