لیژنەی شەهیدانی پەرلەمان میوانداری ژمارەیەك لە بەرێوەبەرە گشتییەكانی لەوەزارەتی ناوخۆ دەكات

لیژنەی شەهیدان و قوربانیان و زیندانە سیاسییەكان بەسەرۆكایەتی پەرلەمانتار ئەحمەد جبوری سەرۆكی ئەمەنی لیژنە و ئامادەبونی ئەندامەكانی، رۆژی دووشەممە 2022/10/17 میوانداری فەریق عەبدولحەلیم فاهم فەرهود بەرێوەبەری گشتی كاروباری دارایی لەوەزارەتی ناوخۆو، بەڕێز مەهدی حسێن بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی یاسایی و، بەرێز زامل ساعدی بەرێوەبەری كاروباری شەهیدان و برینداران و، لیوای مافناس ئیسماعیل ئیبراهیم بەرێوەبەری خانەنشین لەوەزارەتی ناوخۆ كرد.

لەدیدارەكەدا باس لەو رێوشوێنانە كرا كە لەلایەن وەزارەتەوە گیراونەتەبەر لەبارەی تەواوكردنی مامەڵەی شەهیدان و بریندان، شاندی میوان سەرژمێری و لیستی ژمارەی شەهیدان و بریندارانی خستەروو كە ژمارەی شەهیدان ( 29413) شەهیدەو ژمارەی بریندارانیش(30443) برینداران.

لای خۆیانەوە، سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی شەهیدانی پەرلەمان سوپاسی وەفدی میوانیان كرد بۆ جێبەجیكردنی داواكاری میواندارییەكەو، پەرۆشی خۆیان دەربری بۆ بەردەوامی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ بۆ چارەسەركردنی سەرجەم كێشەو ئاستەنگەكان.

دواتر كۆبونەوەكە بریاری لەسەر كۆمەلێك راسپاردەدا، كە سەرجەمیان لەبەرژوەندی كەسوكاری شەهیدان و برینداران بوون.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگی راگەیاندن
2022/10/17