لیژنەی پێكهێنراو بۆ لێكۆڵینەوە لە كۆتایپێهێنانی گرێبەستی زانكۆكان كۆدەبێتەوە بۆ بەدواداچونی دۆسییەكە

لەسەر راسپاردەی بەڕێز محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و پاڵپشت بە فەرمانی پەرلەمانیی ژمارە 170، لیژنەی لێكۆڵینەوەی پێكهێنراو بەسەرۆكایەتی د.میقدام جومەیلی و ئامادەبونی ئەندامەكانی، رۆژی دووشەممە 17/10/2022 كۆبوەوە، بۆ لیكۆڵینەوە سەبارەت بە رێوشوێنە گیراوەبەرەكان لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو تویژینەوەی زانستی تایبەت بە كۆتایپێهێنانی گرێبەستەكانی زانكۆی تكریت و زانكۆكانی تر.

سەرۆكی لیژنەكە جەختیكرد، ئامانج لە لێكۆڵینەوە لە دۆسییەكە، گێڕانەوەی مافی خاوەن گرێبەستەكانە بەتایبەت كە ئەوان خاوەنی فەرمانی كارگێڕی و نوسراوی بەردەوامبونن لەخزمەتكردن، داوای سەرجەم ئەو نوسراوە فەرمیانەشی كرد كە زانكۆكان پشتیان پیبەستووە لە كۆتاتایپێهێنانی گرێبەستەكانیان.

لیژنەی فەرمانی پەرلەمانیی 170 بریاریشیدا، میوانداری لایەنە پەیوەندیدارەكان بكات بۆ بەدواداچونی بابەتەكەو پێشكەشكردنی راپۆرتەكەی.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی راگەیاندن
17/10/200