لیژنەی وەرزش و لاوان بەشداری لە سیمیناری دیالۆگدا دەکات له‌ژێرناونیشانی‌ (دیپلۆماسی وەرزشی، وەرزش پەیامی ئاشتی و سۆزی نێوان گەلانە)

لیژنەی لاوان و وەرزش بەنوێنەرایەتی پەرلەمانتار چیای تەیمور عەبدول سەرۆکی تەمەن ڕۆژی یەکشەممە 15 / 1 / 2023 بەشداری کرد لەسیمیناری دیالۆگدا کە لەلایەن پەیمانگای خزمەتگوزاری دەرەوەی‌ سه‌ر به‌وەزارەتی دەرەوەی‌ عێراق سازکرابوو بەناونیشانی (دیپلۆماسی وەرزشی، وەرزش پەیامی ئاشتی و سۆزی نێوان گەلانە).

لەمیانەی سیمینارەکەدا کە لەهۆڵی (سەلام جەمالی) لەتەلاری وەزارەت بەڕێوەچوو بەئامادەبوونی پەرلەمانتار عامر فەیاز سەرۆکی تەمەنی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەو بریکاری وەزارەتی دەرەوەو باڵیۆزو نێردەی وڵاتانی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو و یەمەن و هەندێک لەباڵیۆزەکانی عێراق، جگە لەبەشداریکردنی کۆمەڵێک مامۆستای زانکۆی عێراقی، جەختکرایە سەر ئەوەی کە ڕێکخستنی پاڵەوانێتی کەنداوی 25 لەبەسرە خاڵێکی چوونەژوورەوەیە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و وڵاتانی کەنداوی عەرەبی، هەروەها یەکێکی ترە لە فاکتەرە زیادەکان کە بەشداری لە بەهێزکردنی پێگەی سیاسی عێراق دەکات لە بواری عەرەبی و ناوچەیی و هەروەها لە ئاستی نێودەوڵەتیشدا و دیمەنی فراوانتری بۆ دابین دەکات.
بەشداربووان ئاماژەیان بەو هەوڵانەکرد کەوەزارەتی دەرەوەی عێراق بەهاوکاری حکومەت و دامەزراوە وەرزشییەکان ئەنجامیانداوە بۆ سەرخستنی پاڵەوانێتییەکە لەوانە ئەو ڕێوشوێنانەی کە بۆ ئاسانکاری بۆ هاتنه‌ناوه‌وه‌ی‌ هانده‌رانی‌ وەرزشی عەرەب بۆ عێراق.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٦ / ١ / ٢٠٢٣