سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە پارێزگاری بانکی ناوەندی دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەکشەممە پێشوازی کرد لە بەرێز مستەفا غالب مخیف پارێزگاری بانکی ناوەندی بە ئامادەبوونی سەرۆکی لیژنەکانی دارایی و ئابوری.
لە میانی دیدارەکە بەرێزیان گوێبیستی رونکردنەوەیەکی وردی ئەو رێوشوێنانە بوو کە بانکی ناوەندی گرتویەتیەبەر لە رێکخستنی کەرتی ئابوری کە پەیوەندی بە ئاڵوگۆری دراوی بیانی هەیە ئەگەر فرۆشتنی بە شێوەی نەقدی بێت یان تەمویلی بازرگانی دەرەوە بێت،پارێزگاری بانکی ناوەندی ئەوەشی رونکردەوە ئەو هەنگاوانەی بانکی ناوەندی گرتویەتیەبەر و ئەو هەنگاوانەش کە دەیانگرێتەبەر بۆ تێپەڕاندنی ئەو کێشەیە کە بەشێوەیەکی سروشتی کاتیە و دەتوانرێت تێپەرێنرێت لە کاتی رەخساندنی ئەو بنەمایانەی پێویستن بۆ چارەسەرکردنی.
سەروکی ئەنجومەنی نوێنەرانیش جەختی کردەوە لەسەر پشتیوانی ئەنجومەن بۆ بانکی ناوەندی عێراق لە هەنگاوەکانی بۆ چارەسەرکردنی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و جەختیشی کردەوە لەسەر گرنگی دارشتنی چارەسەری رێکخراو کە پێویستن بۆ چارەسەری دیاردەی نا رێکخراو لە چالاکی ئابوری بە شێوەیەکی گشتی و داواشی کرد تێگەیشتن هەبێت بۆ ئەو بەربەستانەی روبەروی دەسەڵات بۆتەوە لەگەڵ گرنگی پشتیوانی کردنی ئەو رێوسوێنانەی لایەنە پەیوەندیدارەکانی وڵات دەیانگرێتەبەر.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
15 کانونی دووەم 2023