جێگری سەرۆکی لیژنەی ھەرێمەکانی پەرلەمان لەگەڵ نوێنەری حکومەت د. ئەحمەد فەتلاوی کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە ١٦/١/٢٠٢٣ پەرلەمانتار محمد شمەری جێگری سەرۆکی لیژنەی ھەرێم و پارێزگاکان و ئەو پارێزگایانەی ھەرێمێك پێکناھێنن، و بەئامادەبوونی پەرلەمانتار محمد عەنوز سەرۆکی لیژنەی یاسایی، لەگەڵ د. ئەحمەد فەتلاوی نوێنەری حکومەت و سەرۆکی دەستەی ھەماھەنگی نێوان پارێزگاکان کۆبویەوە.
لە دیدارەکەدا کە لە بارەگای لیژنە لە ناو ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەچوو، ھەردوولا تاوتوێی ھاریکاری و ھەماھەنگی نێوان دەسه‌ڵاتی یاسادانان و دەسەڵاتی جێبەجێکردن کرد، لە پێناو دەرکردنی گرنگترین یاساکان کە خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی ده‌كات.