لیژنەی مافی مرۆڤ وتاری عێراق بەرامبەر کۆمەڵەی 146 مینی‌ یەکێتی پەرلەمانی نێودەوڵەتی ڕادەگەێنێت

سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ و ئەندامی یەکێتی پەرلەمانی نێودەوڵەتی پەرلەمانتار ئەرشەد ساڵحی، جەختی لەسەر ئەوەکردەوە کە گروپە تیرۆریستیەکانی عێراق توندوتیژترین شێوەکانی سەرکوتکردن و دەستدرێژی و کوشتن و وێرانکردنیان بەکارهێناوە، هەروەها زەوتکردنی بیروڕاو هەوڵدان بۆ دابەشکردنی نشتیمان و گێژاوی نێوان پێکهاتەو مەزهەب و ئایینەکانی ئەم گەلە، گوتیشی ئەگەر هاودەنگی و یەکپارچەیی عێراقییەکان و هاوکاری و ڕەتکردنەوەیان بۆ هەموو جۆرەکانی توندڕەوی و هەموو دەرکەوتەکان و وێنەو بەرگە ڕقاوییەکانی نەبوایە ئێمە بەسەریاندا سەرنەکەوتین و ئەمڕۆ عێراق لە دۆخێکی تێگەیشتن و هۆشیاری قووڵی ئەو تەحەدایانە دەژی”.
ئەمە لە وتارەکەی کۆماری عێراقدا هات کە لەلایەن ئەندامی لیژنەی یاسای نێودەوڵەتی و مرۆیی یەکێتی پەرلەمانتارانی نێودەوڵەتی پەرلەمانتار ساڵحی بەناوی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێز محەممەد حەلبوسی، بەرامبه‌ر کۆمەڵەی گشتی 146 هەمین کۆبوونەوەی گشتی یەکێتی پەرلەمانی نێودەوڵەتی لە شانشینی بەحرەین لە 11 تا 15ی ئازار بەڕێوەبچێت، کۆڕەکە لە بابەتی “بەرزکردنەوەی پێکەوەژیان، ئاشتی و کۆمەڵگا گشتگیرەکان: بەرەنگاربونەوەی ناتەواوی” کۆدەبنەوە.
پەرلەمانتار ساڵحی لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی:“پێویستە جیهان گرنگی بەو ئەزموونە بدات کە عێراقیەکان خوێنی بەنرخیان بۆ بەخشیوە و زاڵبوون بەسەر سەختی و دژوارییەکانی و ئەمڕۆ بە تەواوی ئاگاداری زیانەکانی ئەم ڕەوتەن عێراقیەکان بڕیاریانداوە بە هیچ شێوەیەک نەگەڕێنەوە بۆ ئەم قۆناغەو لە هەر شوێنێک بێت ڕووبەڕوی تیرۆری کوێرانە ببنەوەو هەموو کەسێک دەرسێک لەو شتانە وەربگرێت کە کردوویانە و قوربانی و شەهیدانیان بیر دەکەوێتەوە”.
سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ سالحی سوپاس و پێزانینی دڵسۆزانەی خۆی بۆ شانشینی بەحرەین و پاشاو حکومەت و هاوڵاتیانی دەربڕی بۆ ڕێکخستنی ئەم کۆبوونەوەیە دەوڵەمەندەی پەرلەمانی نێودەوڵەتی کە گفتوگۆی کاریگەری تێدابوو کە لە هەمان کاتدا گرنگی خۆی لەبابەتی گەڕان بەدوای بەهاکانەوە هاتووە بۆ پێشکەشکردنی وەلامی ڕوون بۆ پرسیارە ڕەخنەیی و بەپەلەکان کە ڕەنگە بەشداری بکات لەدۆزینەوەی چارەسەری بە پەلەو ڕیشەیی بۆ نەهامەتیەکانی جیهان لەترسی ناتەبابوونی ئایینی و سیاسی و کۆمەڵایەتی بۆ ئەوەی دەرفەتێک بڕەخسێت بۆ بەرزکردنەوەی هاوکاری و پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە نێوان گەل و کلتور و شارستانیە جیاوازەکاندا .

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٢ / ٣ / ٢٠٢٣