لە میانی پێشوازیكردنی لە شاندێكی ئەنجومەنی شورای ئێران.. مەندەلاوی دۆسیەی ئاو و كارەبا و فراوانكردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی تاوتوێدەكات.. شاندەكەی ئێرانیش ڕۆڵی عێراق بەرزدەنرخێنێت لە دەستپێكردنەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ سعودیە

بەڕێز موحسین مەندەلاوی، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ڕۆژی دوو شەممە 13ی ئازاری 2023، پێشوازیكرد لەسەرۆكی هەردوو لیژنەی ئابوری و لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوە لەئەنجومەنی شورای ئیسلامی ئێران، بە ئامادەبونی بەڕێز عەباس زاملی سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری و حەسەنێن خەفاجی سەرۆكی لیژنەی وەبەرهێنان و گەشەپێدانی پەرلەمانی.
مەندەلاوی جەختیكرد لەسەر نەهێشتنی ئاستەنگەكان، بۆ گەیشتن بەلێكگەیشتنی جدی و بەپەلە لەبارەی دۆسیەی ئاو و كارەباو فراوانكردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی.
جێگری یەكەم، پێشوازی لە دەستپێكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و شانشینی عەرەبی سعودی كرد، لەگەڵ شوێنەوارە ئەرێنییەكانی لەخزمەتی هەردوو گەل و ناوچەكە.
لای خۆیەوە، شاندەكەی ئێران ڕۆڵی عێراقی بەرزنرخاند لە ئاسانكاریكردن بۆ دەستپێكردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ سعودیە، جەختیشیكرد لەوەی گەشەكردنی عێراق و پێشكەوتنی بەشداریدەكات لەبەهێزكردنی ئاسایشی ناوچەكە، داواشیان لە جێگری یەكەم كرد سەردانی تاران بكات بۆ قوڵكردنەوەی هاوكاری و ئاڵۆڵوگۆڕی شارەزایی.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی

جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٣/٣/١٣