سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە سەرۆکی ئەنجومەنی شورای بەحرەین دەکەوێت

محەممەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەکشەممە، لەگەڵ شاندی یاوەری لە مەنامە، چاوی کەوت بە بەرێز عەلی بن ساڵح ساڵح سەرۆکی ئەنجومەنی شورای بەحرەین، لە پەراوێزی کۆبونەوەی کۆمەڵەی گشتی 146 ی یەکێتی پەرلەمانی نێودەوڵەتی.
لە دیدارەکەدا، تاوتوێی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات و رێگەکانی پتەوکردنی هاریکاری نێوان ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجومەنی شورای بەحرەین و ئاڵوگۆری شارەزایی و ئەزمونی یاسادانان و دیبلۆماسی پەرلەمانی و هەماهەنگی لە هەڵویستەکان لە ناوەندە نێودەوڵەتیەکان و تاوتوێی چەند پرسێکی تری جێی بایەخی هاوبەش کرا.

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
12 ئادار 2023