لیژنەی مافی مرۆڤ میوانداری نوێنەری بەشی مافی مرۆڤ لە وەزارەتی داد دەکات

ڕۆژی یەکشەممە لیژنەی مافی مرۆڤ بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار ئەرشەد ساڵحی، میوانداری بەڕێز محەمەد تورکی بەڕێوەبەری مافی مرۆڤ و خاتوو هه‌یبە موبارەک بەڕێوەبەری بەشی ڕاپۆرتنووسی لە وەزارەتی داد کرد، بۆ تاوتوێکردنی چەند كه‌یسه‌كی‌ بەرژەوەندی هاوبەش.

لە سەرەتای میواندارییەکەدا، ئەندامی پەرلەمانتار سالحی ستایشی ئەو هەوڵانەی کرد کە بەشی مافی مرۆڤ لە وەزارەتدا ئەنجامی دەدات و به‌ گرنگی‌ زانی‌ كه‌ ئەو بەشە بكرێته‌ بەڕێوەبەرایەتی بۆ فراوانکردنی کارەکانی، بە تایبەتی کە چەندین ئەرکی سەرەکی هەیە.

سالحی جەختیکردەوە لەسەر پێویستی بەرزکردنەوەی کەلتوورێکی مافی مرۆڤ بە هەموو بەشەکانی کۆمەڵگاو دەزگاکانی حکومەت و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بە تایبەتی کە ئەم دۆسیەیە پێویستی بە پشتیوانییەکی گەورەو بەردەوام هەیە بۆ دابینکردنی مافی هاولاتی عێراقی لە ژینگەیەکی ئارام و سەقامگیردا کە بنەماکانی مافی مرۆڤ زاڵەو جەختی لەسەر گرنگی بەستنی کۆبوونەوەکان کردەوە بۆ ئاڵوگۆڕکردنی ئەزموون و بینین لە نێوان دامەزراوە یاسادانان و جێبەجێکارەکاندا.

هەروەها بەڕێز تورکی ئاماژەی بە میکانیزمی نووسینی ڕاپۆرتەکانی پەیوەست بە كه‌یسی مافی مرۆڤ لە وەزارەتی داد کرد و دەستنیشانکردنی ئەو بەربەستانەی کە ڕێگرن لە کاری بەشەکە لەوانە كه‌یسی بێسەروشوێنەکان و له‌سێدارەدان و هەموو شتێکی پەیوەست بە کارەکانیانەوە.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠ / ١١ / ٢٠٢٢