لیژنەی مافی مرۆڤ داوای پابەندبوون بەو یاساو پەیماننامە نێودەوڵەتیانه‌ دەکات کە پشتگیری لە پاراستنی مافی منداڵان دەکات لە عێراق

منداڵیی کۆڵەکەی سەرەکییە لە خێزان و کۆمەڵگەداو بنیاتنانی نەوەی تەندروست و کۆمەڵگه‌کان وتەنها لە ڕێگەی پاراستنیەوە لە نێو یاسادانان و یاسا و ئەو پەیماننامانەی کە کار بۆ پاراستنی منداڵی دەکەن مافه‌كانیان بە دەست دەهێنرێت.
ئەمڕۆ لە پرۆسەی یاسادانانی یاسای پاراستنی منداڵ داین لە ئەنجومەنی نوێنەران و دەبێت ئەم یاسایە هەموو مافەکانی منداڵان لە بەرچاو بگرێت و لە هەموو شێوازەکانی توندوتیژی خێزانی و ئیستغلالکردن بیانپارێزێت و پاراستنیان لە کێشەی ماددە هۆشبەرەکان و بازرگانیکردن و نەهێشتنی سواڵکردن و ڕەخساندنی دەرفەت بۆ مافی خوێندن و ژینگەیەکی ئارام و جێگیرو سەپاندنی سزا به‌سه‌ر هەموو پێشێلکارییەکان بەرامبەر ئەم توێژه‌دا.

ئێمە داوای پابەندبوون بە پەیماننامەی نێودەوڵەتی دەکەین کە لە 15ی حوزەیرانی 1994 لە لایەن عێراقەوە واژۆی‌ له‌سه‌ر كراوه‌.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠ / ١١ / ٢٠٢٢