دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌گه‌ڵ وه‌زیری خوێندنی باڵا تاوتوێی رێگه‌چاره‌ی باشتركردنی پرۆسه‌ی فێرکاری و، به‌رده‌وامی پشتگیری و پشتیوانی به‌رهه‌مدار له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان ده‌كات
رۆژی یه‌كشه‌ممه 20/11/2022جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌گه‌ڵ دكتۆر نه‌عیم ئه‌لعه‌بودی وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی تاوتوێی رێگه‌چاره‌ی باشتركردنی پرۆسه‌ی فێرکاری و په‌ره‌دان به زانكۆ و په‌یمانگاكان کرد، لەگەڵ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی خوێندن و پێویستییه‌كانی قوتابیان.
ئه‌مه‌ش له‌میانی سه‌ردانی بەڕێزیاندا هات بۆ باره‌گای وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له‌به‌غدادی پایته‌خت و، تیایدا پیرۆزبایی له‌وه‌زیری خوێندنی باڵا كرد به‌بۆنه‌ی ده‌سته‌به‌كاربوونی لەئەرکە نوێکەی.
دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا، ستایشی هەوڵەکانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی کرد‌و جه‌ختیشیكرد، له پشتیوانی و هاوكاری به‌رهه‌مداری به‌رده‌وامی نێوان ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و دامه‌زراوه‌كانی وڵات، به‌تایبه‌تی زانكۆكانی عێراق و بواره‌كانی خوێندن له وڵات‌دا كه‌مێژوویه‌كی پرشنگداری له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانی عه‌ربی و جیهان هه‌یه.
لای خۆیه‌وه، دكتۆر نه‌عیم خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، هاوكات كاره‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای لەبواری زانستی و كارگێڕیدا خسته‌ڕوو كه په‌یوه‌سته به په‌ره‌پێدانی زانكۆكان به‌پێی پێوه‌ره ستاندارده‌كان، راشیگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نێكی راوێژكارانی له پسپۆڕان و ئه‌كادیمییه‌كان و خاوه‌ن پسپۆڕییه‌كان پێكهێناوه به‌ئامانجی به‌هێزكردنی ئه‌دای وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كه له‌گه‌ڵ پێویستی گه‌شه‌پێدان و به‌ره‌وپێشبردنی زانستيدا بگونجێت.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
یه‌كشه‌ممه 20 ی تشرینی دووه‌می 2022