لیژنەی مافی مرۆڤ میوانداری تیمی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی دەکات لە سەر تاوانە تیرۆریستییەکانی داعش

لیژنەی مافی مرۆڤ بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار ئەرشەد سالحی سەرۆکی لیژنەکەو بە ئامادەبوونی پەرلەمانتار وەحدە جومەیلی جێگری سەرۆکی لیژنەکەو پەرلەمانتار زەینەب موسەوی و قەحتان موسەوی، ڕۆژی یەکشەممە، میوانداری تیمی نێودەوڵەتی تایبەت بە لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش (یونایتدد) کرد، کە لەوێ بە پێی بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایش بە سەرۆکایەتی کریستیان ڕیچتەر پێکهێنرا.
پەرلەمانتار ساڵحی لە میانەی میواندارییەکەدا وتی کە لیژنەی مافی مرۆڤ هەر لە سەرەتاوە لە گەڵ ئەو هاوڵاتیانەدا بووە کە بەهۆی تاوانەکانی داعشەوە زیانیان بەرکەوتووە، بەتایبەتی لە ناوچەکانی توزخورماتوو و تازه‌و ئەو چەکە کیمیاییانەی کە بەریانکەوتووه‌، کە ئێستا کاریگەرییەکانیان دەرکەوتووە و ئاماژە بەوە دەکات کە تیمی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی بوونیان هەیە لە سەر زەوی و داوا لە تیمەکە دەکەن ڕاپۆرتی خۆیان لەو بارەیەوە پێشکەش بە لیژنەی پەرلەمان بکات .
پەرلەمانتار وەحدە جومەیلی جەختی کردەوە لەسەر پێویستی گرنگیدان بە هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگای عێراقی سەبارەت بە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی دیکەی وەک ئەلخەسفە و سەقلاویە و ئەلزەزا و جەختیشی کردەوە لە سەر گرنگی کارکردنی بێلایەنانە لەلایەن تیمی نێودەوڵەتییەوە .
بەڕێز کریستیان ڕیچتەر، سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوە، ڕوونیکردەوە کە کارەکە دوو ساڵ لەمەوبەر دەستی پێکردووەو سەردانی پارێزگاکانی سەلاحەدین و نەجەف و کەربەلا و هەرێمی کوردستانی کردووە، جگە لە سەردانی دەسەڵاتی ئاینی گەورە ئایەتوڵا سەید سیستانی و لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر کێشەی ڕزگاربووانی ئێزیدی و تورکمان، هەروەها کارکردن لە گەڵ ئەنجومەنی باڵای دادوەری و دابینکردنی یارمەتی لە ڕێگەی ژمارەکردن و ئەرشیفکردنی دۆسیەکان، هەروەها بنیاتنانی توانست و ئەنجامدانی خولی ڕاهێنان لە بەڵگەی دادوەری و زیادکردنی شارەزایی فەرمانبەران .
تیمە نێودەوڵەتییەکە ئاماژەی بە پێشکەشکردنی پێشنیازێک کرد بۆ حکومەتی عێراق، پەیوەست بە پێویستی ئامادەکردنی ڕەشنووسی یاسای نێودەوڵەتی تاوان بۆ ئامادەکردنی دادگاکانی تایبەت بە تاوان .
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا ڕێککەوتن كرا لەسەر بەدواداچوون بۆ بابەتی ئامادەکردنی پڕۆژەی‌ یاسای تاوانی نێودەوڵەتی لەگەڵ ئەنجومەنی دەوڵەت و پێشنیارکردنی بەردەوامبوونی کارەکانی تیمەکەو بەدواداچوون بۆ کارەکانیان .

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٥ / ١١ / ٢٠٢٣