لیژنەی دۆستایەتیی عێراقی سۆماڵی پێشوازی لە باڵیۆزی سۆماڵ لە بەغدا دەکات

جێگری سەرۆکی لیژنەی دۆستایەتیی عێراقی سۆماڵی پەڕلەمانتار محەمەد سدیق محەمەد، ڕۆژی پێنجشەممە، لەبارەگای لیژنه‌ی‌ پەیوەندییەکانی دەرەوەدا، پێشوازیكرد لە بەختەوەر باڵیۆزی سۆماڵی فێدراڵی لە عێراق بەڕێز لیبان شیخ مەحمود و بەڕێز جێگری باڵیۆز ڕاوێژکاری یەکەم عەبدولفەتاح شێخ ئەحمەد.
له‌دیداره‌كه‌دا پەڕلەمانتار سدیق مەحمود باسی میکانیزمی کاری لیژنەی دۆستایەتیی عێراقی سۆماڵی کردو به‌خێرهاتنی ئامادەبوونی بەختەوەر باڵیۆزی سۆماڵی و جێگرەکەی کرد بۆ بارەگای لیژنەکە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
له‌ دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ ڕێگاکانی پتەوکردن و کاراکردنی لیژنەی دۆستایەتیی پەڕلەمانی و هاریکاری پەڕلەمانی لە نێوان هەردوو وڵاتداو کاراکردنی ڕۆڵی دیپلۆماسییەتی پەڕلەمانی و هاندانی واژوکردنی یاداشتەكانی‌ لە یەکتێگەیشتن و ڕێککەوتنەکانی‌ تایبه‌ت به‌ پتەوکردنی پەیوەندی دووقۆڵی‌، بەتایبەتی لە بوارەکانی بازرگانی و وەبەرهێنان و کشتوکاڵ و فێرکردندا، سەرەڕای ڕێگاکانی پتەوکردنی پاڵپشتیی هاوبەش لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکاندا، بەو جۆرەی خزمەت به‌ بەرژەوەندیی هەردوو وڵاتی‌ برا دەکات.
لەلای خۆیەوە بەختەوەر باڵیۆزی سۆماڵی سووربوونی نێردەڕە دیپلۆماسییەکەی ئاشکراکڕد بۆ گەشەپێدان و بەردەوامیدان به‌ پەیوەندی برایه‌تی لە نێوان عێراق وسۆماڵداو جه‌ختیشكرایه‌وه‌ له‌سه‌ر ڕۆڵی لیژنەکانی دۆستایەتی لە پتەوکردنی هاریکاریی پەڕلەمانیداو هاندانی ئاڵوگۆڕکردنی شارەزایی لەنێوان هەردوو وڵاتەکه‌دا، هه‌روه‌ها جه‌نابی باڵیۆز ئەوەی ڕوونکردەوە کە وڵاتەکەی ۆەبەرهێنانی هەیە لە بوارەکانی کشتوکاڵ و سامانی ماسی و بەرهەمهێنانی گۆشت كه‌ ده‌كرێت عێراق کەڵکی لێ وەربگرێت، سەرەڕای ئەگەری توانای کەڵک وەرگرتن لە شارەزایانی‌ عێراقی‌ لەبواری بەرهەمهێنان و پاڵاوتنی نەوتدا.
بەڕێز جێگری سەرۆکی نێردەرەکە جەختیكرده‌وه‌ لەسەر گرنگیی پتەوکردنی پەیوەندی دووقۆڵی‌ لە سەر ئاستی‌ پەڕلەمانیدا، ئاماژەشیدا کە سۆماڵ شانازی بە پەیوەندیەکانی ڵەگەڵ عێراقدا دەکات کە لە شەستەکانی سەدەی پێشووە دەستی پێکردووە، ئاماژەشیدا بە گرنگی وەبەرهێنان لەبواری کشتوکاڵ و سامانی ماسیدا، بەتایبەتی كه‌ بەڕاستی پشتیوانیی دوولایی هەیە لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانداو ئارەزووی لایەنی سۆماڵی بەکاراکردنی هاریکاری لە بوارەکانی فێرکردنی زانکۆیی وپاڵاوتنی نەوتدا ئاشكراكرد.

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٥/تشرینی دووهەمی/٢٠٢٣