عێراق میوانداری کۆبوونەوەی لیژنەی سیاسیی کۆمەڵەی پەڕلەمانیی ئاسیاوی لە بەغدا دەکات بە سەرۆکایەتێ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
عێراق بە سەرۆکایەتیی ڕێزدار سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێز محەمەد حەلبوسی، لە ماوەی ٩تا١١/ تشرینی دووهەمی ئێستادا، لە بەر ئەوەی ئێستاعێراق سەرۆکی لیژنەی سیاسیە، میوانداری لیژنەی سیاسی کۆمەڵەی پەڕلەمانی ئاسیاوی دهكات.
پەڕلەمانتار حەیدەر ئەلسەلامی ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە لێدوانێكی ڕۆژنامهوانیدا بۆ فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەوەی بیرخستەوە کە ئەو کۆبوونەوەیەی بڕیاردرا لە بەغدا ببەسترێت تاوتوێی پڕۆژەی هەشت بڕیار دهكات، کە جێگای گرنگی پێدانی هاوبەشە لە نێوان پەڕلەمانەکانی ئەندامدا، بۆ ئهنجامدانی هەموارکردنەكانی پێویست بە بهشداریكردنی ئەمینداریەتی گشتی کۆمەڵەی پەڕلەمانی ئاسیاوی.
پەڕلەمانتار سەلامی ئاماژەی بەوەدا کە کۆبوونەوەی لیژنە سیاسیەکە ١٥ شاندی پەڕلەمانی ئاسیاوی یان پتر تیایدا بهشدار دهبێت و دانیشتنی دەستپێکردن بە سەرۆکایەتی بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەبێت، کە وتارێکی دەستپێکردنی کارەکانی لیژنەکە دەدات، سەرەڕای وتەیەکی سەرۆکی کۆمەڵەی پەڕلەمانی ئاسیاوی کە شاندی تورکی دەیخوێنێتەوە، پاش ئەوە دهستدهكرێت به بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی لیژنە سیاسییەکە بە ئامادەبوونی شاندە بەشداربوەکان و دەنگ لە سەر هەموارکردنی پڕۆژەی بڕیارەکان دهدرێت لهلایهن بهشداربووهكان.
پەڕلەمانتار حەیدەر ئەلسەلامی ئاماژەی بە هەوڵی ئەنجومەنی نوێنەران كرد بۆ بڕیاردان لهسهر ڕاگەیاندنێکی گرنگ لە میانی کۆبوونەوەی لیژنەکەدا بهناوی”ڕاگەیاندنی بەغدا، کەبانگهێشت دەکات بۆ گەشەپێکردنی کاری کۆمەڵەی پەڕلەمانیی ئاسیاوی و پەیداکردنی لایەنێک کە بڕیارەکان دەردەكات و جێبهجێان دهكات، ئاماژەشیدا بە پێویستی ههبوونی دەستپێشخەری وهاوکاری لە نێوان وڵاتانی ئاسیاوییدا، لە چەند بوارێکدا، لەوانە لایەنی ئابووری لەسایەی بوونی ئەو وڵاتە ئاسیاییانهی كه خاوهن ئابوورییهكی بههێزن وكاریگهی باشیان ههیه لهسهر بههێزكردنی پێگهی كیشوهری ئاسیا، سەرەڕای باسکردنی ڕێگاکانی لەیەک نزیککردنەوەی پەڕلەمانەکانی ئاسیا.
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٢/تشرینی دووەمی/٢٠٢٣