لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە به‌شداری لە کۆنگرەی باڵیۆزەکانی عێراق له دانه‌ی حەوتەمیدا دەکات
لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بە سەرۆکایەتی پەڕلەمانتار دیلان غەفور سەرۆکی لیژنەکەو بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنه، ڕۆژی شەممە، به‌شداریكرد لە کارەکانی کۆنگرەی باڵیۆزەکانی عێراق لە دانەی حەوتەمیدا، بە ناونیشانی (“دیپلۆماسییەتی عێراقی – پەیوەندی نێودەوڵەتی هاوسه‌نگ و پەرەپێدانی ئابوری به‌رده‌وام) “لە بەغدای پایتەخت لە ماوەی ٤ـ٨ تشرینی دووەمی ئێستاداو بە به‌شداری (٨٥) باڵیۆزی عێراقی و سەرۆکەکانی نێردەرە سیاسی و کونسڵیه‌كانی عێراقی لە دەرەوەدا.
مەبەست له به‌ستنی كۆنگره‌كه بریتیه له باسکردنی بەرنامەكانی گەشەپێدانی دیپلۆماسییەتی عێراقی، کە ڕەنگ دەداتەوە لەسەر ئامادەبووان و کاریگەری لە سیاسەتی دەرەوە ده‌كات، هه‌روه‌ها كارده‌كات بۆ کاراکردنی ڕۆڵی عێراق لەڕێکخراوەكانی عه‌ره‌بی و هەریمی و نێودەوڵەتیداو پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتەکاندا، لە سەربناغەی باوەڕی گۆڕینەوەی ڕێزلێگرتن و هێنانەدی بەرژەوەندییه هاوبەشەکان.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە چه‌ند بابه‌تێكی گرنگی خسته‌ڕوو بۆ به‌رزكردنی ئاستی دیپلۆماسیەتی عێراقی و خزمەتكردنی وڵات و جەختیكرده‌وه لەسەر ڕۆڵی سەرەکی و کاریگەری ئه‌و فاكته‌ره لە بازنەی عه‌رەبی و هەرێمایەتیدا، بەتایبەتی لە سایەی ئەو مەترسیانەی کە ناوچەکە لە ئێستادا پێیدا تێدەپەڕێت.
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٥/شرینی دووهەمی/٢٠٢٣