لیژنەی مافی مرۆڤ تاوتوێی ڕەشنووسی هەموارکردنەوەی یاسای کەمئەندامان و خاوه‌ن پێداویستییە تایبەتەکان دەکات

لیژنەی مافی مرۆڤ بە نوێنەرایەتی خاتوو جوان عەبدوڵڵا عومەر جێگری یەکەمی سەرۆکی لیژنەو بەهاوکاری لیژنەی کارو ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، بەشداری لە ۆرکشۆپێکی هاوبەشدا کرد لە گەڵ یونیسێف کە لە 9 تا 10ی ئازاردا لە هەولێر بەڕێوەچوو، سەبارەت بەو هەموارو پێشنیارانەی کە لەلایەن لیژنەیەکەوە پێشکەشی یاسای کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەتی ژمارە 38ی ساڵی 2013 کراوە.
پەرلەمانتار جۆان عەبدوڵڵا ڕونیکردەوە کە کار بۆ هەموارکردنەوەی ڕەشنووسی یاساکە بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی کاری پەرلەمان بەردەوامەو ئاماژەی بەوەدا کە زامنی مافەکانی ئەو بەشە دەکات.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١١ / ٣ / ٢٠٢٣