دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا پێشوازی له‌شاندێكی خێڵی خه‌یلانی ده‌كات و ، رۆڵی به‌رچاویان له‌رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر و پته‌وكردنی سه‌قامگیری به‌رز ده‌نرخێنێت
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 11/3/2023 له‌نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی له‌به‌غداد، پێشوازیكرد له‌شاندێكی ریشسپی و كه‌سایه‌تییه‌كانی خێڵی خه‌یلانی پارێزگای به‌غداد و دیاله به‌سه‌رۆكایه‌تی شێخ هاشم حه‌مید خه‌یلانی سه‌رۆكی خێڵەکە.
له‌میانی دیدارێكدا كه پارێزه‌ر ره‌شید خه‌یلانی ئاماده‌یبوو، تاوتوێی بارودۆخی گشتی وڵات كرا, له‌ڕوی ئه‌منی و خزمه‌تگوزارییه‌وه و ، هه‌روه‌ها باسی رۆڵی گه‌وره‌ی عه‌شیره‌ته‌كان كرا وەک پایه‌یەکی بنه‌ڕه‌تی له‌به‌دیهێنانی ئاشتی كۆمه‌ڵایەتی و بڵاوكردنه‌وه‌ی كه‌لتووری ئاشتی و لێبورده‌یی و پاراستنی داب و نه‌ریت و به‌ها به‌رزه‌كان .
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا، له‌میانی وته‌كانی له‌گه‌ڵ شاندی میوان , رۆڵی به‌رچاوی خێڵه‌كانی خه‌یلانی به‌رزنرخاند له‌پشتیوانیكردنی هێزه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كان له‌كاتی جه‌نگی دژ به‌تیرۆریستانی داعش .
به‌ڕێزی ئاماژه‌یدا به‌په‌رۆشیی به‌رده‌وامی خێڵەکان و هه‌وڵی گه‌وره‌یان له‌پێناو چه‌سپاندنی پایه‌كانی ئاسایش و پته‌وكردنی سه‌قامگیری له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
شه‌ممه 11 ی ئازاری 2023