لیژنەی وەرزش و لاوان سەرکەوتنی هه‌ڵبژارده‌ی لاوان بۆ کۆتایی جامی جیهانی لە ئەندۆنیسیا پیرۆز ده‌كات
لیژنەی وەرزش و لاوان بە سەرۆک و ئەندامانیه‌وه، گەرمترین پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی گەلی عێراق دەکات، بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی لاوانی عێراق بۆ قۆناغی کۆتایی جامی جیهانی لاوان له بیست و سێیەمین بەرگی خۆیدا، کە لە وڵاتی ئیندۆنیسیا ئەنجام ئەدرێت، دوای سه‌ركه‌وتنی به سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئێران به گۆڵێك به‌رامبه‌ر سفر.
لیژنە ستایشی ئەو ئەنجامانە دەکات کە لەلایەن هەڵبژاردەی لاوانەوە بەدەستهاتوون، کە ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه نەخشەڕێگایەک دانراوه بۆ بردنەوەی نازناوەکان له داهاتوواد.
هه‌روه‌ها لیژنەکە جەخت لە هەوڵ خۆی دەکاتەوە بۆ ده‌ركردنی ئەو یاسایانەی کە خزمەت بە کەرتی لاوان و وەرزش دەکات، بۆ پێشخستن و باشترکردنی بار‌و ڕه‌وشی ئه‌و كه‌رته گرنگه.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١١ / ٣ / ٢٠٢٣