لیژنەی خزمەتگوزاریی پەڕلەمانی بەشداری لەکردنەوەی ناوچەی شاکر عانیدا دەکات
لیژنەی خزمەتگوزاریەکانی پەڕلەمانی بەشداری لە کردنەوەی ناوچەی شاکر عانی لەلای کەرخەوە لەبەغدا دهكات.
پهرلهمانتار عەلی حمیداوی سهرۆكی لیژنه، بەشداریکرد لە کردنەوەی ئەم ناوچەیە کە ٣ مانگ لەمەوپێش بە ناوچە لێقەوماوەکان ههژماردهكراو لهلایهن نووسینگەی سەرۆک وەزیرانهوه بڕیاری ئاوهدانكردنهوهی درا.
حمیداوی ستایشی هەوڵی پێشكهشكردنی خزمەتگوزاریەکانیدا کە لەلایەن نووسینگەی سەرۆک وەزیرانەوە پێشکەش دەکرێت و هەوڵە بەردەوامەکەی ئەمینداریەتی گشتی بەغدا بۆ گەڕانەوەی بەهای پایتەخت و چوونەناو ناوچە بێبەش و لە بێرچووەکان لە هەردوولای کەرخ و ڕەسافە لە بەغدای پایتەختدا، جەختیشی کڕدەوە لەسەر پێویستی بەردەوامبوونی ئەم هەڵمەتە بە شێوەیەکی خێرا.
حمیداوی ڕوونیکردەوە کە لیژنەی خزمەتگوزاریەکان کاردەکات بۆ بەدواداچوونی ڕۆژانەو بەوردی کارە ڕاستەوخۆییەکان کە پێشکەش دەکرێن لە پێناوی خزمەتكردنی باشتری ناوچهكانی شارهكه له داهاتوودا بۆ ئەوەی پاڵپشتیی پەڕلەمانی بگونجێت لەگەڵ بەرنامەی حکومەتدا کە دروشمی خزمەتگوزاری لهپێش ههموو شتێكدا هەڵگرتووە.
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
١١/٣/٢٠٢٣