لیژنەی دەستپاکی میوانداری بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بیمەی عێراق و بەڕێوەبەرانی بەشەکانی دەکات

لیژنەی دەستپاکی بە سەرۆکایەتی زیاد جەنابی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی، ڕۆژی چوارشەممە، میوانداری بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بیمەی گشتی عێراق و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی بەشەکانی کرد.
لە کاتی میوانداریکردنەکەدا باس لە میکانیزمی کاری کۆمپانیاکەو چەند تەوەرێک کرا، لەوانە گرێبەستی گلۆب مێدی عێراق (Glob med Iraq) بۆ دەرکردنی کارتی متمانەو گرێبەستی بیمەی تەندروستی بۆ مردوانی کۆرۆنا، هەروەها گرێبەستی ئۆتۆماتیکی لەگەڵ (Ernest and Young) جگە لە مەسەلەی گواستنەوەی دارایی بۆ کۆمپانیای باخچەکانی بەغدا کە لەناو لیژنەکەدا وردبینی دەکرێت و لەم بوارەدا ڕێکاری یاسایی دەگرێتەبەر .

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٨ / ٣ / ٢٠٢٣