لیژنه‌ی‌ کاری پەرلەمانی هەموارکردنەوەی کۆتایی پرۆژەیاسای کەمئەندامانی دەکات پێش ئەوەی بدرێتە دەنگدان

لیژنەی کارو ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی پەرلەمان ڕۆژی شەممە 18/3/2023 بە سەرۆکایەتی ناهیدە داینی سەرۆکی لیژنەکە، کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا بە ئامادەبوونی زۆرینەی ئەندامانی، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر یەکەم هەموارکردنەوەی پرۆژەیاسای گرنگیدان بە کەمئەندامان و خاوه‌ن پێداویستیە تایبەتەکان ژمارە (38) ی ساڵی 2013 .
لە میانەی کۆبوونەوەکەدا ڕەزامەندی درا لەسەر هەموارکردنەوەی کۆتایی پرۆژەی هەموارکردنەکەدا، به‌ مەبەستی ڕادەستکردنی بۆ دەنگدان لە نزیکترین کۆبوونەوەدا.
لیژنەی کاری پەرلەمان چەندین کۆبوونەوەی لە گەڵ دەسەڵاتی چاودێری کەمئەندامان و کادرانی وەزارەتی کار و لایەنە پەیوەندیدارەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ئەنجامدا، هەروەها لە چەندین وۆرکشۆپدا بەشداری کرد، بۆ ئەوەی پەرەگرافەکانی هەموارکردنەکە پێگەیشتبێت و ببێتە یارمەتیدەر بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری باشتر.

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٨ / ٣ / ٢٠٢٣