لیژنەی خوێندنی‌ باڵای‌ پەڕلەمانی تاوتوێی ژمارەیەک پڕۆژەی‌ یاساكان دەکات

لیژنەی خوێندنی‌ باڵاو توێژینەوەی زانستی ڕۆژی شەممه‌، کۆبوونەوەیەکی بەسەرۆکایەتیی په‌رله‌مانتار مزاحم خەیات سەرۆکی لیژنەکەو بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامەکانی بەست، بۆ تاوتوێکردنی‌ ئه‌و یاسایانەی لە خشتەی کارەکانیدایە.
لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی‌ میوانداریکردنی هەردوو وەزیری‌ خوێندنی‌ باڵاو دارایی لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی خزمەتی فێدڕاڵی كرا، بۆ تاوتوێکردنی‌ ژمارەیەک لەو بابەتانەی پەیوەندیدارن بە تەرخانکراوە داراییەکان بۆ وەزارەتی خوێندنی‌ باڵاو پلە کارگێڕییەکان.
هەر لە کۆبوونەکەدا باسی‌ خوێندنەوەی پێشنیارە پێشکەشکراوەکانی‌ تایبه‌ت بە یاسای فێرکردنی میللی و خزمەتی زانکۆیی كرا، سەرەڕای تاوتوێکردنی‌ پلانی لیژنە بۆ سەردانی‌ زانکۆکانی عێراقی.

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
١٨/٣/٢٠٢٣