لیژنەی خزمەتگوزاریەکانی پەڕلەمان داواده‌كات پڕۆژەی ئاوی نەجەف بە ئەوپەڕی خێرایی ته‌واو بكرێت
شاندێکی لیژنەی خزمەتگوزار یەکانی پەڕلەمان بەردەوامە لە سەردانەکانی بۆ پارێزگاکانی فوڕاتی ناوەڕاست و ئەم جارە دەگاتە نەجەفی پیرۆز و چاوی بە پارێزگارەکەی به‌ڕێز ماجد وائیلی دەکەوێت.
سەرۆکی لیژنە په‌رله‌مانتار عەلی حمیداوی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی كرد له‌گه‌ڵ جه‌نابی پارێزگار‌و ستافی پێشکەوتووی کارگێڕی پارێزگاکەی، بۆ ئاگاداربوون لەو پڕۆژانەی پارێزگاکە بەجێی دەهێنێت لە هەموو کەرتە جیاوزەکاندا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه پارێزگاری نه‌جه‌ف پلانەکانی ئایندەی پارێزگاکەی خسته‌ڕوو بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژە ستراتیژیەکانی داهاتوو بە تایبەتی کەرتی تەندروستی له پارێزگای نەجەفدا.
حمێداوی و شاندەکەی لیژنەی خزمەتگوزاریەکان گەڕانێکی ڕاستەوخۆیان کرد بۆ سەر پڕۆژەی ئاوی نەجەفی پیرۆز، و هۆكاره‌كانی دواکەوتنی پڕۆژه‌كه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه و پێیداگرت لەسەر خێراکردن لە کاره‌كانی ئەم پڕۆژە گرنگەدا، کە کۆتایی به کێشەی كه‌می ئاوی خۆاردنەوە لە ژمارەیەک له ناوچەکانی نەجەفی پیرۆز پێدەهێنێت، ئاشکراشیکرد كه بەدواداچوونی بەردەوام بەشێوەیەکی هەفتانە ئه‌نجام ده‌دات، بۆ ئاگاداربوون تەواوكردتی كاره‌كان، بۆ ئەوەی لە کاتی دیاریكراوی خۆیدا بخرێته‌كار، بۆ خزمەتکردنی ڕۆڵەکانی نەجەفی پێرۆز.
هه‌روه‌ها حمێداوی ئاشکرایکڕد کە چەند پڕۆژەیەکی دواکەوتووی دەستنیشانکردووە کە لە کەرتە جیاوازەکاندایە و سەر بە وەزارەتی ئاوەدانكرنه‌وه‌و نیشتەجێکردنەو لیژنەکە لەگەڵ وەزارەتی ناوبراودا تاوتوێی بابه‌ته‌كه دەکات، به‌مه‌به‌ستی دووبارەکردنەوەیان بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ ملیۆنەها سەردانکاران کە دێن بۆ شارە پیرۆزەکە.
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
١٨/٣/٢٠٢٣