مەندەلاوی قەزای مەندەلی لەپارێزگای دیالە كردەوەو گەڕانەوەی شارەكەی بۆ شایستە ئاساییەكانی خۆی ڕاگەیاند كە ساڵانێك لێی بێبەشكرابوو

بەڕێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, ئەمڕۆ هەینی 17ی ئازاری 2023, قەزای مەندەلی لەپارێزگای دیالە كردەوە, خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەگەڕانەوەی شارەكە بۆ دۆخ و شایستەی سروشتی خۆی, كە نزیكەی چل ساڵ لێی بێبەشكرابوو.
مەندەلاوی, لەمیانی وتەیەكدا كە لەئاهەنگی خەڵكی شاری مەندەلیدا پێشكەشیكرد, بە ئامادەبوانی ژماریەك لەپەرلەمانتاران و پارێزگاری دیالەو ژمارەیەكی بەرچاو لەشێخ و پیاوماقولان و خەڵكی قەزاكە, ئاماژەی بەوەدا رژێمی بەعسی دیكتاتۆر ئەو مافەی لێ‌ سەندبونەوەو مەندەلی كردبوو بە ناحیە لەهەنگاوێكی ڕگەزپەرستیدا, بەئامانجی تۆڵەكردنەوە لەخەڵكە ڕەسەنەكەی.
جێگری یەكەم, جەختیكرد لەسەر بەردەوامبونی بۆ گێڕانەوەی مافەكانی مەندەلی و خەڵكەكەی, وتیشی: ئەوە دەستمپێكردووە لەكاتی وەرگرتنی پۆستەكەم تەواوی دەكەم و داوای لەلایەنە باڵاكانیش كرد سەرجەم پێداویستییەكانی دابین بكەن و هەموو ئەكێشانە چارەسەربكەن كە ڕێگرە لەبەردەم گەشەكردنی شارەكە.
مەندەولای ڕاشیگەیاند: لەقۆناغی داهاتودا جوڵەی جدی و كاریگەر دەكرێت بەرەو بەدیهێنانی كۆمەڵێك پرۆژە لەوانە, دابینكردنی ئاوی خواردنەوەو كاركردن بۆ بەردانەوەی ئاوی زیاترو كردنەوەو پێشخستنی دەروازەی مەندەلی لەبەردەم گەشتیاران و گواستنەوەو كەل و پەل و هەماهەنگیكردن لەگەڵ پاێزگاری دیالەو دەستەی وەبەرهێنان, بۆ دابینكردنی زەوی بۆ وەبەرهێنان و پێشخستنی شارەكەو دابینكردنی هەلی كار بۆ هاوڵاتیان.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی

جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٣/٣/١٧