لیژنەی دەستپاكی گەنگەشەی ڕێگاكانی ڕێكخستنی میكانیزمی كاركردنی دەكات

ڕۆژی پێنج شەممە 19/5/2022 لیژنەی دەستپاكی بەسەرۆكایەتی پەرلەمانتار ناهیدە دائینی سەرۆكی تەمەن و بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەكە و هەردوو جێگری سەرۆكی لیژنە كۆبوویەوە بۆ تاوتوێكردنی ڕێگاكانی ڕێكخستنی كاری چاودێری و یاسادانان
لە میانەی كۆبوونەوەكەدا لە دوای تەواوبوونی ڕێژەی یاسایی، ڕێككەوتن لەسەر پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی لیژنە، بەوپێیەی جێگری سەرۆكی لیژنەكە سەرۆكایەتی بكات، هەروەها دیاریكردنی خشتەیەك بۆ میوانداریكردنی ئەو لایەنانەی ڕۆڵی چاودێریكردنیان لەسەرشانە بەتایبەت دەستەی دەستپاكی و دیوانی چاودێری دارایی.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن