لیژنه‌ی كشتوكاڵ سه‌رۆكی به ته‌مه‌ن و دو جێگره‌كه‌ی هه‌ڵبژارد
رۆژی چوارشه‌ممه لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاو و هۆڕه‌كان به سه‌رۆكایه‌نی حاكم زاملی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له ٢٠٢٢/٥/١٨ كۆبوه‌وه‌و سه‌رۆكی به ته‌مه‌ن و دو جێگره‌كه‌ی هه‌ڵبژارد.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، كه له شوێنی لیژنه‌كه به‌ڕێوه‌چو، جێگری یه‌كه‌م ته‌ئكیدی له‌سه‌ر كاری لیژنه‌كه له هه‌ردو بواری یاسادانان و چاودێریدا كرده‌وه‌و باسی له‌وه‌شكرد، كه لیژنه‌كه كاری چاودێریكردنی دو وه‌زاره‌تی گرنگی له‌سه‌ر شانه، كه بریتین له كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه‌مته‌رخه‌می و چاودێرینه‌كردنی به‌رپرسانی كشتوكاڵ، بوه هۆی ئه‌وه‌ی ئاستی كشتوكاڵ له وڵات‌دا داببه‌زێت به تایبه‌ت له عێراقدا كه یه‌كێك بو له‌و وڵاتانه‌ی خورمای هه‌نارده ده‌كرد له‌گه‌ڵ گه‌نمدا.
جه‌ختیشیكردوه‌ته‌وه له‌سه‌ر گرنگی كاری چاودێریكردنی لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاو و هۆڕه‌كان سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی ئاو و ده‌سته‌به‌ركردنی پشكی ئاوی عێراق و رایگه‌یاند؛ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنه‌ران پشتیوانی كاری لیژنه‌كه‌یه بۆ باشترکردنی دۆخی کشتوکاڵی و ئاو لە عێراقدا.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه لیژنه‌كه پێزانینی خۆی ده‌ربڕی بۆ پشتیوانییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن لێی، پێداگری له‌وه‌شكرده‌وه كار بۆ داڕشتنی ئه‌و یاسایانه ده‌كات كه په‌یوه‌ندیدارن به هه‌ردو كه‌رتی كشتوكاڵ و ئاو له وڵات‌دا له‌گه‌ڵ چاودێریكردنی داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌و كه‌رتانه‌وه؛ ئاماژه‌شی كرد بۆ ده‌ستپێكردنی لێكۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت بۆ دابه‌زینی دۆسیه‌ی ئه‌و ئاوه‌ی كه‌وتوه‌ته ژێر باری سه‌وداو مامه‌ڵه‌وه.
هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا رێكه‌وتن كرا له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سائیر موخیف جبوری، وه‌ك سه‌رۆكی به ته‌مه‌نی لیژنه‌كه‌و هه‌ریه‌كه له عه‌وده لهێبی، به جێگری یه‌كه‌م و موه‌فه‌ق شه‌هاب، جێگری دوه‌م.
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن
٢٠٢٢/٥/١٨