لیژنه‌ی خوێندنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تاوتوێی میكانیزمه‌كانی یاسادانان ده‌كات
لیژنه‌ی خوێندی باڵای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی موزاحیم خه‌یات، سه‌رۆكی به ته‌مه‌نی لیژنه‌كه‌و به ئاماده‌بونی ئه‌ندامه‌كانی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، بۆ تاوتوێكردنی میكانیزمه‌كانی یاسادانان كۆبوه‌وه.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا، كه به ئاماده‌بونی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی یاسادانانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌نجامدرا، تاوتوێی میكانیزمه‌كانی یاسادانان كرا له په‌نای پێداچونه‌وه به یاسادانانه په‌یوه‌ندیداره‌كان به لیژنه‌ی خوێندنه‌وه.
ته‌ئكیدیش كرایه‌وه له‌سه‌ر پێدانی رای یاسایی به لیژنه‌كه له داڕشتنی ئه‌و یاسایانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به كه‌رتی خوێندنه‌وه.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
١٩/٥/٢٠٢٢