لیژنەی دارایی پەڕلەمانی بە سەرۆکایەتی حەسەن کەعبی بەردەوامە لە هەموارکردنی بڕگەکانی یاسای پشتیوانی کوتوپڕی ئاسایشی خواڕدەمەنی و پەرەپێدان

لیژنەی دارایی بەسەرۆکایەتی حسین کەریم ئەلکەعبی وئامادەوونی ئەندامەکانی ڕۆژی چوارشەممە ١١/٥/٢٠٢٢کۆبوونەوەکەی بەست بۆتەواوکردنی هەموارکردنی بڕگەکانی یاسای پشتیوانی کوتوپڕیی ئاسایشی خواردەمەنی وبرەوپێدان و دوادەستکاریکردنی پێش دەنگدان  لەسەری .

لیژنەکەلەمیانی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆی کردلەسەرکەرتەکانی خواردەمەنی و، کشتوکاڵ و،وزەو،سەرپەرشتیی کۆمەڵایەتی ،وەپڕۆژەکانی پارێزگاکان و پەرەپیدانی هەرێمەکان ،جگەلە تەرخانکردنی بڕەپارەپێویستەکان بۆ داهاتەئاویەکان بۆچاککردنی جۆگا ئاودێرەکان وەپاککردنەوەی تۆڕی  ئاودێری وئاوەڕۆیی وەلابردنی خنکێنەرەکان بۆدابینکردنی گەیشتنی ئاوبەبۆنەی کەم بەردانی ئاوەوە،سەرەڕای تەرخانکردنەداراییەکان بۆدرووستکردنی بەنداوەکان وەچاککردنەوەی داڕووخاوەکان  بۆ گەیشتن بەمتمانەی ئاسایشی ئاوی.

لیژنەکە پێیداگرت لەسەرپێویستیی تەواوکردنی یاساکەونمایشکردنی لەئەنجوومەنی نوێنەراندابۆدەنگ لەسەردانی وەبەردانی بڕەپارەکان وتەرخانکراوەکان بۆپڕۆژەگرنگەکان .

لیژنەداراییەکە خەریکی ڕێکارەکانە بۆهەموارکردنی بڕگەکانی یاساکەو  گەیشتن بەدوادەستکارییەکان بۆقۆناغە کۆتاییەکانی بۆبەرزکردنەوەی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بۆدەنگ  لەسەردانی لەمیانی دانیشتنی  داهاتوودا.

ئەنجومەنی نوێنەران

فەرمانگەی ڕاگەیاندن

١١/٥/٢٠٢٢