دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌دیداری لەگەڵ سوپاسالاری عێراق جه‌خت له‌پێویستی به‌رده‌وامیی هەماهەنگی لەگەڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كاته‌وه‌و، داوا ده‌كات هەوڵە هه‌واڵگرییەکان بۆ راوه‌دونانی شانه نوستووه‌كانی تیرۆریستان چڕبکرێتەوەو چاره‌سه‌ری دزەکردنە ئەمنییەکان بكرێت
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی ئەرکانی سوپای کرد لە وه‌زاره‌تی به‌رگری حكومه‌تی ئیتحادی‌و، لەلایەن فه‌ریق روكنی یەکەم عه‌بدولئه‌میر ره‌شید یاره‌ڵا سوپا سالاری عێراقەوە پێشوازی لێكرا.
له دیدارێكدا پێشهاتەکانی دۆسیەی ئه‌منی تاوتوێکرا، لەگەڵ خستنە بەرباسی کۆی په‌ره‌سه‌ندنەکانی بارودۆخی ئه‌منی سه‌رگۆڕه‌پانی عێراق و توانادارکردنی هێزه سه‌ربازییه‌كان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەکان و ڕوبەڕوبونەوەی ئاستەنگەکان.
دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا ته‌ئكیدیكرد لەپێویستی بەردەوامی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی نێوان سوپا و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ پاراستنی ناوچه‌كان به‌تایبه‌تی ناوچه ناسه‌قامگیره‌كان، بابەتی لیوای ٢٠ ی هاوبەش و کاردن بۆ دەست بەکاربونیان و بلاوەپێکردنیان باس کران وئاماژه‌شیدا به‌گرنگی به‌رزكردنه‌وه‌ی هەوڵە هه‌واڵگرییە سه‌ربازییەکان و راوه‌دونانی پاشماوه‌ی شانه نوستووه‌كانی تیرۆریستان و چاره‌سه‌رکردنی دزەکردنە ئەمنییەکان و سەپاندنی ئاسایش لەپێناو پتەوکردنی سەقامگیری له سەرانسەری وڵات، وتیشی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پشتیوانی دامه‌زراوه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كان ده‌كات بۆ بەجێگەیاندنی ئه‌رك و بەرپرسیارێتی سەرشانیان له پاراستنی ئاسایش و گیانی هاووڵاتیان .
لای خۆیه‌وه، یاره‌ڵا خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌و سه‌ردانه‌ی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن بۆ باره‌گای سه‌رۆكایه‌تی ئەرکان و پەرۆشی بۆ به‌دواداچونی کاری دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كان، ئاماژه‌یدا به بەردەوامی هه‌وڵی هێزه سه‌ربازییه‌كان به تەواوی پێكهاته‌كانییه‌وه له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆریستان و ڕێگری‌کردن لە هه‌ڕه‌شه‌كانیان و، قوربانیدان له‌پێناو پاراستنی هاووڵاتیان و پتەوکردنی سەقامگیری لە سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق .
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
چوارشه‌ممه 11 ی مایسی 2022