دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌گه‌ڵ وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاو دۆسیەی ئاو و پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه ستراتیژییه‌كانی دروستكردنی ( به‌نداوی گلدانه‌وه‌ی ئاو ) تاوتوێده‌كات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 11/5/2022 له‌نوسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌به‌غداد پێشوازیکرد لە ئه‌ندازیار مه‌هدی ره‌شید ئه‌لحه‌مدانی وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاو و شاندێك كه‌پێكهاتبوو له كادیره پێشكه‌وتووه‌كانی وه‌زاره‌ت. له‌دیدارێكدا کۆمەڵێک پرس و بابەتی جێی بایەخی هاوبه‌شی هەردوولا تاوتوێكرا له‌سه‌رویانه‌وه، دۆسیەی ئاو و رێكارەکانی چاره‌سه‌ری وشكه‌ساڵی و وه‌به‌رهێنانی نمونه‌یی سه‌رچاوه‌كانی ئاو .
دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا ستایشی كار وئه‌ركی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی كرد له‌وێناكردن و پلاندانان بۆ پرۆژه‌كانی په‌ره‌پێدانی سه‌رچاوه‌كانی ئاو، ته‌ئكیدیشی كرد ئاسایشی ئاو له‌گرنگیدا هیچی كه‌متر نییە له ئاسایشی خۆراك و، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش له‌ڕێی لیژنه‌كانی په‌رله‌مانه‌وه پشتیوانی و پاڵپشتی كاری وه‌زاره‌ته خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌كات، له‌وانه‌ش پرسی ئاو و جێكردنه‌وه‌ی پاره‌ی ته‌رخانكراو له نێو یاسا و یاسابه‌ركاره‌كاندا بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه ستراتیژییه‌كانی دروستكردنی ( به‌نداوه‌كانی گلدانه‌وه‌ی ئاو) وێرای ئه‌وانه‌ش، چاككردن و ئاماده‌كردنی به‌نداوه‌كانه له‌گشت پارێزگاكانی عێراق بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی مه‌ترسی به‌بیابانبوون و وشكه‌ساڵی .
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
چوارشه‌ممه 11 ی مایسی 2022