لیژنەی دارایی لە دانانی تەرخانکراوە داراییەکان دەبێتەوە بۆ دروستکردنی بەنداوەکان بۆ پاراستنی ئاسایشی ئاو

لیژنەی دارایی بەسەرۆکایەتی  بەڕێز حەسەن کەریم ئەلکەعبی وئامادەبوونی ئەندامەکانی پاش ئەوەی ئەنجومەن ڕۆژی چوارشەمم ١١/٥/٢٠٢٢دەنگی لەسەردان میوانداری وەزیری سەرچاوەئاویەکانی کردبەڕێز مەهدی ڕەشید ئەلحەمدانی بۆتەواکردنی  دانانی تەرخانکراوە داراییەکان بۆدرووستکردنی بەنداوەکان لەمیانی یاسای پشتیوانیی کوتوپڕبۆ ئاسایشی خواردەمەنی وپەرەپێدان بۆپاراستنی ئاسایشی ئاویی لەوڵاتدا.

لیژنەداراییەکەلەگەڵ وەزیری سەرچاوە ئاوییەکاندا تاوتوێیکردلەپێویستیەکانی وەزارەت بەبڕەپارەکان بۆبەرەنگار بوونەوەی ئەوئاوکەمییە کەبەخراپی   کاری لەسەرکەرتی کشتوکاڵ کردووەو پێویستیی چارەسەرکردنی ،سەرەڕای دانانی بڕەپارەکان بۆ درووستکردنی بەنداوەکان وبەجێهێنانی پڕۆژەکان، جگەلەپڵانی وەزارەت بۆساڵەکانی داهاتوو وەدابینکردنی بڕەپارەکان کە بتوانێت پڕۆژەکان بەدی بعێنێت وە بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا لە عێراقدا .

سەرۆکی لیژنەکەبەڕێزحەسەن ئەلکەعبی جەختی کردەوەکەلە پێویستیەکانی سەرلیژنەکەئەوەیەکە تەرخانکراوە داراییەکان لەشوێنە گونجاوەکانی خۆیدا دابنێت وە بەدواداچوونی ئەوڕێکارانەی کە بەجێیدەهێنن.

وتەناوبڕیەکانی بەڕێزان ئەندامانی لیژنەکەبریتی بوولەوهۆیانەی کەنایەڵن ئاوبگاتەئەوشوێنەکشتوکاڵیەدوورانە وە گرنگی پێدان بەبەجێهێنانی پڕۆژە  گرنگەکان کەپەیوەندیی بەژیانی هاووڵاتیانەوەهەیەوەدانانی پلانێک بۆگەیشتنی ئاوبەشوێنە کشتوکاڵیەکان لەمیانی درێرکردنەوەی لوولەو پاککردنەوەی ڕووبارەکان بۆلەناو بردنی گژوگیاکان (شمیلان وگوڵی نیل)وەبەرەوڕووبوونەوەی ئەو کێشانەی کەدۆسیەی ئاووکشتوکاڵ بەدەستیانەوەدەناڵێنن .

 

‌ئەنجومەنی نوێنەران

فەرمانگەی ڕاگەیاندن

١١/٥/٢٠٢٢