لیژنەی دارایی پەرلەمان میوانداری بەڕێوەبەری گشتی كارگێری و دارایی لەوەقفی سونی و شاندێكی یاوەری دەكات

لیژنەی دارایی پەرلەمان بەسەرۆكایەتی پەرلەمانتار مەحاسن حەمدون سەرۆكی تەمەن و ئامادەبونی ئەندامەكانی، رۆژی دوو شەممە 21/11/2022، میوانداری مەحمود نوری جاسم بەڕێوەبەری گشتی كارگیڕی و دارایی لەدیوانی وەقفی سونی و شاندێكی یاوەری كرد، سەبارەت بەگرێبەستەكانی وەقفی سونی.

لیژنە گوێبیستی باسێك بوو لەبارەی بونی گومانی گەندەڵی لەمیكانیزمی دامەزراندن و دابەشكردنی پلە وەزیفییەكان (گرێبەست و كرێ) لەوەقفی پارێزگاكان.

لیژنە داوایكرد بەنوسراوێكی فەرمی سەرجەم سەرەتاكانی پەیوەست بەو دۆسییە پێبدرێت بۆ ئاگاداربون لێی و گرتنبەری رێوشوێنی پێویست.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی راگەیاندن

21/11/2022