لە میانی دیداری لەگەڵ شێخەكانی پارێزگای واست.. مەندەلاوی تاوتوێی ئەو كێشانە دەكات كە واست بەدەستییەوە دەناڵێنێت و جەختدەكات لەسەر تایبەتمەندبونی بەكشتوكاڵ و بەلێنیش دەدات بەمزوانە سەردانی بكات

بەرێز موحسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران رۆژی دوو شەممە 21ی تشرینی دووەمی 2022، پێشوازیكرد لەژمارەیەك لە شێخەكانی پارێزگای واست لە خێڵی بەنی عەمیر، بۆ گوێكگرتن لەداواكاری هاوڵاتیانی واست.

مەندەلاوی لەگەڵ شێخەكانی پارێزگاكە ئەو كێشانەی تاوتوێكرد كە پارێزگاكە بەدەستییەوە دەناڵێنێت لەگەڵ پێداویستییەكانی لەبوارە جیاوازەكاندا، جێگری یەكەم بەڵێنی پێدان لەداهاتوویەكی نزیكدا سەردانی پارێزگاكە بكات بۆ ئەوەی لەنزیكەوە دۆخی پارێزگاكە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان تاوتوێبكات و، داواكارییەكانیان بگەیەنێتە حكومەت بۆ چارەسەركردنی بەزوترین كات.

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٢/١١/٢١