لیژنه‌ی‌ کاری پەرلەمانی میوانداری شاندی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کار ILO دەکات

ڕۆژی دووشەممە 21/11/2022 لیژنەی کارو ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بە سەرۆکایەتی نەهلە فەهداوی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی میوانداری شاندی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کاری ILO کرد، بۆ گفتوگۆکردن لە سەر پرۆژەیاسای خانەنشینی و ئاسایشی کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران.

لە میانی میوانداریکردندا پێداچوونەوە بە ماددەو بڕگەکانی پڕۆژە یاساکەدا کراو لیژنەش گوێیان لە ڕاو پێشنیازەکانی شاندی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کار ILO گرت لە سەر چەند بڕگەیەک بە تایبەتی سەبارەت بە پارەی گەرەنتی بۆ هەندێک بەش و پێویستیی یاسای خانەنشینی و ئاسایشی کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران کە ناکۆک نەبن لە گەڵ ئەو بڕگانەی لە یاساکانی تردا ئاماژە بە هەمان بابەت دەکات.

لیژنە جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە بەردەوام دەبێت لە ئەنجامدانی کۆبوونەوەو میوانداریکردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومی و ناحکومی بۆ باشترکردنی یاسا.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢١ / ١١ / ٢٠٢٢