دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاڕاسته‌ی كه‌سوكاری قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌ی تانکی غازه‌كه‌ی پارێزگای دهۆك دەکات، ستایشی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه خێراکانی ئیداره‌ی پارێزگای دهۆك و تیمه‌كانی فریاگوزاریش دەکات له‌گه‌مارۆدانی شوێنی روداوه‌كه
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆی ئاڕاسته‌ی كه‌سوكاری قوربانیانی روداوی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی پارێزگای دهۆك کرد، کە شەوی ڕابردوو به‌هۆی دزه‌كردنی غاز له به‌شه‌ناوخۆییه‌كانی قوتابیاندا روویدا، هه‌روه‌ها پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی كارمه‌ندانی به‌رگری شارستانی كرد كه له‌پێناو رزگاركردنی برینداره‌كاندا گیانیان كرده قوربانی و .
دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا، ستایشی هەوڵ و گرتنبەری رێوشوێنه خێراکانی ئیداره‌ی پارێزگاكه و به‌رده‌وامیی كاری تیمه‌كانی فریاگوزاری و به‌رگری شارستانی کرد، له‌گه‌مارۆدانی شوێنی روداوه‌كه،
هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌شی بۆ به‌ركه‌وتوو و برینداره‌كان خواست .
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
سێشه‌ممه 22 ی تشرینی دووه‌می 2022