لیژنه‌ی گواستنه‌وه‌و په‌یوه‌ندییه‌كان تاوتوێی ئه‌و پرۆژه‌یاسایانه ده‌كات كه له چوارچێوه‌ی پسپۆریدایه
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 22/11/2022 لیژنه‌ی گواستنه‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كان به‌سه‌رۆكایه‌تی زهه‌ره به‌چاری سه‌رۆكی لیژنه‌كه و ئاماده‌بوونی ئه‌ندامه‌كانی له‌باره‌گای لیژنه‌كه كۆبۆوه.
ئاماده‌بوان تاووتوێی ئه‌و یاسایانه‌یان كرد كه‌په‌یوه‌ندی به‌لیژنه ی گواستنه‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كانه‌وه هه‌یه كه‌ئه‌مانه‌ن : (یاسای په‌یوه‌ندی و زانیارییه‌كان) ، (یاسای وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان)، (یاسای ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان ) بۆئه‌وه‌ی به‌رده‌وامبێت له‌تاووتوێكردن و تێبینییه‌كان وهه‌مواركردنه‌وه‌ی كه‌گرنگییه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌رخستنی ئه‌و كه‌رته‌دا هه‌یه و وێڕای ده‌ركردنی (یاسا ی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه) و (یاسای ده‌سته‌ی ده‌ریاوانی)، هه‌مواری (یاسای ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی مه‌ده‌نی).
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی لیژنه‌كه جه‌ختیكرد له‌گرنگی سازكردنی كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ لیژنه‌كان و ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی مه‌ده‌نی بۆ تاووتوێكردنی ئه‌وكێشانه‌ی رووبه‌ڕووی هێڵی ئاسمانی عێراق و ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی ده‌بێته‌وه , هه‌وڵبدرێت ئاستی ئێستای هێڵی ئاسمانی عێراق باشتربكرێت له‌ڕێی پشتیوانیكردن و چاره‌سه‌ری گونجاوه‌وه .
هه‌روه‌ها له‌میانی كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاریاندا لیژنه‌ی لاوه‌كی پێكبهێنن به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام به‌دواداچوون بۆكاری كه‌رته‌كانی گواستنه‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كان و به‌نده‌ره‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كان و فرۆكه‌خانه‌كان بكه‌ن له‌چوارچێوه پسپۆڕی و ئه‌رك و ئه‌وده‌سه‌ڵاتانه‌ی به‌لیژنه‌ی چاودێریكردن دراوه.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
22/11/2022